-ژياننامه‌ى سهييافێك-
شيعر – نه‌زار قهببانى – وه‌رگێڕان – لوقمان مه‌نسوور
السيرة الذاتية لسياف شعر- نزار قباني – ترجمة – لقمان منصور
هۆ خه‌ڵكينه…
هۆۆ خه‌ڵكينه……..
هۆۆۆ خه‌ڵكينه……….
ئه‌وا بووم به حوكمڕانى ئێوه
هه‌ركاتێك بيرم كردبێته‌وه
حوكم جێ بێڵم
ويژدانم ڕێگه‌م نادات !
ئه‌بێ كێ بێ له دواى من
حوكمڕانى ئه‌و پياوچاكانه بكات ؟!
كێ له دواى من ؟!
شه‌ل و گه‌ڕ(1) و كوێر چاك ئه‌كاته‌وه
كێ ئێسكى مردوان ده‌ژێنێته‌وه ؟!
كێ له پاڵتۆكهى ڕۆشنايى مانگ ده‌ردێنێ ؟!
كێ باران بۆ خه‌ڵكى ده‌نێرێ ؟!
كێ نه‌وه‌د جهڵدهيان پيادهكێشێ
كێ له‌سه‌ر دار له خاچيان ده‌دا ؟!
كێ زۆريان لێ ده‌كات
وه‌ك مانگا بژين و
وه‌ك مانگا بمرن ؟!
هه‌ركاتێك بيرم كردبێته‌وه وازيان لێ بێنم
فرمێسكم وه‌ك ههورباران داده‌چۆڕێ
پشتم به‌ست به خودا و
بڕيارم دا سوار ملى گه‌ل بم
له ئێستاوه تا قيامه‌ت
هۆ خه‌ڵكينه
هۆۆ خه‌ڵكينه
ئه‌وا بووم به حوكمڕانى ئێوه
بته‌كانتان ده‌واى گومڕايى بشكێنن و
بمپه‌رستن
من هه‌ميشه له‌سه‌رتان نيم
له‌سه‌ر شۆسته‌ى ئارامگرتن دانيشن و
تا بمبينن
منداڵه‌كانتان به بێ نان جێبێڵن
ژنه‌كانتان به بێ پياو جێبێڵن
شوێنم كه‌ون
شوكرى خوا بكه‌ن بۆ بهخشندهيى
كه منى نارد مێژوو بنووسم
مێژووش بێ من نانووسرێ
من له جوانيدا يووسفم
خوا قژێكى زێڕينى وه‌ك قژى من و
تهوێڵێكى پێغه‌مبه‌رانه‌ى
وه‌ك ته‌وێڵى من نه‌خوڵقاندووه!
چاوه‌كانم دارستانێكه
له دارى زه‌يتوون و باده‌م
هه‌ميشه نزا بكه‌ن
كه خوا چاوه‌كانم بپارێزێ
هۆ خه‌ڵكينه
من مهجنوونى لهيلام
ژنه‌كانتان بنێرن تا لێم ئاوس بن و
پياوهكانتان بنێرن تا سوپاسم كه‌ن
شهرهفمهنديه گه‌نمى گيانم بخۆن
شهرهفمهنديه باده‌م و ههنجيرن بچننه‌وه و
شهرهفمهنديه له من بچن
چونكه من ڕووداوێكم
هه‌زاران سه‌ده‌يه ڕووى نه‌داوه !
هۆ خه‌ڵكينه يه‌كه‌مين و ڕێكترين و جوانترينم
له نێوان هه‌موو حوكمڕانه‌كان
من مانگى چوارده و سثێتى ياسهمينم
من داهێنه‌رى يه‌كه‌م سێداره و
چاكترين پهيامبهرانم
هه‌ركاتێك بيرم كردبێته‌وه واز له حوكم بێنم
وێژدانم نايه‌ڵێ
كێ له دواى من حوكمڕانى ئه‌و پياوچاكان ده‌كات
كێ له دواى من
شه‌ل و گه‌ڕ و كوێر چاك ئه‌كا و ؟!
كێ ئێسكى مردوو زيندوو ده‌كاته‌وه ؟!
كێ له پاڵتۆكهى ڕۆشنايى مانگ ده‌ردێنێ ؟!
كێ باران بۆ خه‌ڵكى ده‌نێرێ ؟!
كێ نه‌وه‌د جهڵدهيان پيادهكێشێ ؟!
كێ له‌سه‌ر دار له خاچيان ده‌دات ؟!
كێ زۆريان لێده‌كات
وه‌ك مانگا بژين و وه‌ك مانگا بمرن
هه‌ركاتێك بيرم كردبێته‌وه وازيان لێ بێنم
فرمێسكم وه‌ك هه‌ور داده‌كا
پشتم به خوا به‌ست و بڕيارم دا
سوار سه‌ريان بم
له ئيستاوه تا قيامه‌ت
هۆ خه‌ڵكينه
من مالكى ئێوه‌م
ئێوه هى منن
وه‌ك ده‌وار و كۆيلهكانم
هى منن
من به‌سه‌رتانا ئه‌ڕۆم
وه‌ك فهشى كۆشكه‌كه‌م
كه هه‌ڵده‌سم كڕنۆش به‌رن
كه داده‌نيشم كڕنۆش به‌رن
ئه‌ى من ڕۆژێك ئێوه‌م له ناو
كاغه‌زى باپيرانم نه‌دۆزيه‌وه ؟!
وريابن هيچ كتێبێك نه‌خوێننه‌وه !
من له برىتان ده‌خوێنمه‌وه
وريابن هيچ وتارێك نه‌نووسن
من له‌برى ئێوه ده‌نووسم
وريابن به نهێنى گوێ له فهيرووز نه‌گرن
من به نيازهكانتان ئه‌زانم
وريابن له‌به‌رده‌م من شيعر نه‌خوێننه‌وه !
چونكه ئههريمهنى نه‌فره‌ت لێكراوه
وريابن بێ مهڵهتى من نه‌چنه قه‌بر
ئه‌مه لاى ئێمه گه‌وره‌ترين تاوانه
كه قسه‌تان بۆ ده‌كه‌م وس بن
چون قسه‌ى من قورئانى پيرۆزه
هۆ خه‌ڵكينه
هۆۆ خه‌ڵكينه
من مههديتانم
چاوه‌ڕێم بن
خوێنم له ناوجه‌رگه‌ى دهمامركانتان
ڕێ ده‌كات ، بمخۆنهوه
هه‌موو ئه‌و سروودانه ڕاگرن
كه منداڵ بۆ خۆشه‌ويستى نيشتمان دهيچڕێ
من بووم به نيشتمان
من ته‌نهاو نه‌مرم له نێوان هه‌موو كائينات
من له ياده‌وه‌رى سێ‌و و
شمشاڵ و گۆرانى پارێزراوم
وێنه‌كانم له گۆڕه‌پانه‌كان هه‌ڵواسن
به هه‌ورى وشه بمپۆشن
بچووكترين ژنم بۆ داواكه‌ن
چونكه پير نابم
له‌شم پير نابێ
ده‌زگاى ئه‌شكه‌نجه‌ى مه‌مله‌كه‌تم پير نابێ
هۆ خه‌ڵكينه
من حهججاجم
گه‌ر ماسكه‌كه‌م لابه‌م ده‌مناسن
من جهنگيزخانم
به نيزه و سه‌گ و زيندانهكانمهوه
بۆتان هاتم
دڵته‌نگ مه‌بن به سته‌مم
من ده‌تانكوژم تا نهمكوژن
من هه‌ڵتانده‌واسم تا ههڵمنهواسن
من به كۆمه‌ڵ له گۆڕتان ده‌نێن
تا نهمنێژن
هۆ خه‌ڵكينه
ئه‌و گۆڤارانه‌م بۆ بكڕن
ده‌رباره‌ى من ده‌نووسن
ئه‌وانه وه‌ك سۆزانى
له شه‌قامه‌كان دانراوه
كاغه‌زى سه‌وزم بۆ بكڕن
وه‌ك گوڵى به‌هار جوان بێ
دادان و چاپخانه‌م بۆ بكڕن
هه‌موو شتێك
له سه‌رده‌مى ئێمه‌دا ده‌كڕدرێت
هه‌تا پهنجهيش
ميوه‌ى هزرم بۆ بكڕن و
له به‌رده‌مم داينێن
شاعيرێكم بۆ بكوڵێنن و
بيكه‌نه ناو قاپى خواردنه‌كانم
من نه‌خوێنده‌وارم
گرێى دهروونيم هه‌يه به‌وه‌ى
شاعيرهكان ده‌يڵێن
ئه‌و شاعيرانهم بۆ بكڕن
گۆرانى بۆ جوانيم بچڕن و
بمكه‌ن به ئه‌ستێره‌ى هه‌موو به‌رگه‌كان
چونكه ئه‌ستێره‌كانى سه‌ما و شانۆ
هه‌رگيز له من جوانتر نين !
هه‌ر شتێك كه ناكڕدرێ بۆم بكڕن
له ئه‌رزى خۆمان يا له ئاسمان
دارستانێكم له هه‌نگوين بۆ بكڕن
به ڕيز ئافره‌تم بۆ بكڕن
من به دراوى جيهانى
هه‌رچيم بوێ دهيكڕم
ديوانى بهششارى كوڕى بورد ده‌كڕم
لێوه‌كانى موتهنهببى ده‌كڕم
سرووده‌كانى لهبيد ئه‌كڕم
مليۆنهكانى خانه‌ى ماڵى(2) موسڵمانانه
ميراتى كۆنى باوكمه
له زێڕهكهم وه‌رگرن و
له نا هه‌موو كتێبه‌كاندا بنووسن
سه‌رده‌مى من سه‌رده‌مى هارون ڕهشيده
هۆ كۆمه‌ڵانى خه‌ڵكى وڵاته‌كه‌م
هۆ كۆمه‌ڵانى خه‌ڵكى وڵاتانى عه‌ره‌ب
من ڕووحێكى بێگه‌ردم
هاتووم له تۆزى گومڕايى پاكتان كه‌مه‌وه
ده‌نگم له كاسێت تۆماركه‌ن
چونكه ده‌نگم چوانترين ريتمه
هه‌روه‌كو نافووره‌ى ئه‌نده‌لوسى
وێنه‌م بكێشن لێوبه‌خه‌نده
وه‌ك جوكندا(3) و
ئارام
وێنه‌ى ڕوخسارى مه‌ريه‌م
وێنه‌م بكێشن
كاتێك وه‌كو س