که مال رێناس
نزیك بم لێت!
نازده که ی ونامدوێنی.
که دوورده بم!
شاڵاوی ئاگری دووری
له ناخه وە
ده تهه ژێنی
که سه رنجی سیمام ده ده ی!
به چاوێکی پڕ له گومان
له ڕوخسارم ڕاده مێنی
، ،،،،،…………. ،،،،،،،…………
سه یری سۆمای چاوم ده که ی!
هه زار پرسیاری بێ وە ڵام
له بێ ده نگیت به دی ده که م.
وا هه ست ده که م!
ته نکه خه مێك
گه رووی ئارەزووی لێ گرتووی
ئه ندێشه ی ئێشێکی پڕزام
گه لێ هه راسانی کردووی
بێ ئارامی،
ئۆقرە وتینی لێ بڕیوی
خه یاڵێکی په رته وازه
بۆ لێواری ترس و نیگه رانی بردووی!
،،،،،،،،،،،………………… ،،،،،،،،،،،،،
خۆ پێم ووتی:
دوودڵ مه به،
له مه ودای خۆشه ویستیم بۆت
چونکه عه شقت
ساڵانێکه
میری پایته ختی دڵمه و
بێ هه ناسه ی تۆ ناتوانم!
له گه ڵ تۆ بم
په ری شێوە،
سه رداری هه موو جیهانم
ئاگام له که سی تر نیه،
تا(شا) به سه پان نازانم.