(مینۆ شیعر)
کەمال ڕێناس
تاسەر ئێسقان
دژی کوشتنی پاکیزەیی ژنانم
بەڵام بەداخەوە
(بەفرین) یش ژن بوو
کە بە خۆپەرستی
خەونی بۆیەکبوونمانی
شێلگیرانە
کوشت!
*. *. *
لە ناو دڵم لەعنەت
لەسوتاندنی ڕۆحی
قەتێیەژنە
ستەم
لێکراوەکان دەکەم
بەڵام بەداخەوە!
(نەجیبە) ش،
هەر،ژن بوو
کە ڕۆمانی ئەوینداریمانی
بەدەنقە شقارتەی
لووتبەرزی ولا ف لێدان
بەبیانوی جیاوازی
چینایەتی
گڕ تێبەردا
****
گوللەبارانکردنی
تێڕوانینی
ئافرەتان
بەهەر پاساوێک بێت!
فشاری خوێنی ویژدانم
هەڵدەکشێنێ
تا ڕادەی جەڵتە
بەڵام( ئاورینگ) یش
ژن بوو،
کەلەناو کۆگای ناو مۆڵەکە
بۆ دوەمین جار
بە دەستڕێژی نیگای
کارمامزی
دلخۆشی بوونمی
گوللەباران کرد!
***
بڕین وهەتکردنی پرچی
ئافرەتان
لەلایەن هەرکەسێک
ئەنجام بدرێ؟
من لە خۆپیشاندانی
مافپەروەری
لافیتەی ناڕەزایەتی
بەرزدەکەمەوە،
بەڵام بەداخەوە
(شنۆ) ش
هەر ئافرەت بوو
کە لەدواوە خەنجەری
خیانەتی ناپاکیی
لێ وەشاندم؟
پرچی کیژی
خەونەکانی بە
مقەسی قینی ڕەشی
هەتک کرد
**
دژی چەوساندنەوەی
خەونە پەمەییەکان و
فەرهودکرنی خۆزگەکانی
پیاوانم
لەلایەن ژنانی
تژی جەبر ووت!
بەڵام
خۆشم پیاوم
کە نەمهێشت
هێلکەی خۆشەویستی
نێوان من وئەو
بتروکێ و
جوجەڵەی
بونیاتنانی دواڕۆژمان
هەڵبهێنێ؟