گه‌ر بێمه‌وه
له‌گه‌ڵ شنه‌ى
شه‌ماڵى كوێستان دێمه‌وه
له‌گه‌ڵ يه‌كه‌م گزنكى
بهربهياندا دێمه‌وه
ڕۆژانه كڕنووش بۆ چاوانت ده‌به‌م
شه‌وانه بۆن به هه‌ناسه‌ى
پڕ له تاسه‌ى دووريت ده‌كه‌م
هه‌موو ڕۆژێك
هه‌زار و يه‌ك جار ماچت ئه‌كه‌م
شه‌ونمى سه‌ر
گوڵاڵه‌ى سه‌ر كوڵمه‌كانت
به لێو ده‌سڕم
توند توند له ئامێزت ده‌گرم
ئاوى حه‌يات
له شيلهى لێوت ده‌مژم
تا هه‌تايه
به ئاوازى عه‌شقت ده‌ژيم
قه‌ت نامرم
ل.له‌ك