لقمان منصور
- إعلان -
سبەی جەژنی
ڤالانتاینە
بەڵام من زۆر ڕقم لێتە
ڕقم لێتە
هێندەی ڕقی
پێشمەرگەیەك
لە داگیرکەری وڵاتەکەی
هێندەی دووری
چەقی گەردوون
لە دوورترین هەسارەکەی
ڕقم لێتە
هێندەی عەشقی
خاكپەرستێك
بۆ نیشتمان و خاکەکەی
ئەی چیت ئەوێ ؟!
بۆ لە ڕۆژی عاشقاندا
چاوەڕێی چی
لە عاشقی دۆڕاو ئەکەی ؟!