شیعر /سەعد ناجی عەلوان
وەرگێڕان/لوقمان مەنسوور
ئەو منداڵەی دایکم هێنایە دنیاوە
گەورە نەبوو
ڕوخسارێکی پۆشی لە من دەچوو
بە تیسکێکی سپی لای چەپی
بە بۆنی من سەرسام نیە
لەگەڵ ئەوەش
نامە بۆ هەموو خۆشەویستەکانم ئەنێرێ
ئاشقی نمایشکارێکی پۆشاکە
هۆنراوەکانم بە ناوی خۆیەوە بڵاو ئەکاتەوە
هەور گومڕا ئەبێ ..
هەنگاوەکانی خۆی هەڵئەگرێ و
لەبەر دەرگای ئەو ئەبارێ
خەڵکی چەپڵەی بۆ لێئەدەن
کە سەیرم ئەکەن ئاگر لە چاویان ئەبارێ
لێرە چی ئەکەی ؟!
لێم تووڕە ئەبێ
پەرتووکەکانم ئەدڕێنێ و
جنێو بە دادوەر ئەدا
منیش ئەچمە زیندان