نیان جاف
هەواڵێک هەیەدڵ دەهەژێنێ…..
یارم نەساغە دڵم دەردێنێ….
بەم ئێوارەیە دونیا کش ومات….
ئاسمان بۆت دەگری گیانم بێت فیدات….
ئای خودای مەزن چیبکەم لەدووری….
چۆن ئارام بگرم پێم بدە سەبووری….
نەخەونم ماوەونە حەوانەوە…..
نەهەست بەژیان ونەحەسانەوە….
تۆبڵێی ئێستا کێ هاوەڵی بێت؟
کێ خزمەتی کات؟کێ لەدەوری بێت؟
کێ بێ خەمخۆری وەک من بسووتێ..
کێ بێ بەدەرمان؟کێ یاوەری بێ؟
زۆربیری دەکەم چاوم وشک بوو…
هێندە بۆی گریام وا ڕۆحم دەرچوو..
شەو نوێژیش دەکەم یارم دەرکەوێ..
هەستێتە سەرپێ قەزای لێم کەوێ..
تاقە عاشقەکەی دوونیاو قیامەت…
هەموو جیهانم بکەمە ساقەت.