لەکێم دیت…..کەمال ڕێناس
لەکێم دیت و لەکێم دیت
دیم لە شاری بەرلینی
لەکەمپی پەنابەران
کەتبوو بە خەمگینی
بێ ئیقامەوبێ جەواز
درتوند ،چاو پڕ ئەسرینی
لێی چومە پێش لێم پرسی
تخوا ئەتوو بەفرینی
ئەوەی لەکۆڵانمان بوو
لەکۆمەڵگای پیرزینی؟
گۆتی وەڵڵاهی هەوم
بەفرینی مام سێودینی
باش بوو ئەمنت ناسیەوە
کوڕی پلکە هەمینی؟
گۆتی بەسەرهاتی من
بەردی بەگریان دینی
کافری حەفت مەملەکەتان
ئەگەر حارم ببینی
لەحەژمەت سەربردەی من
وەردەگەڕێ لە دینی
پاش وەی بێ ئیزنی بابم
شووم کرد بە سەدرەدینی
لەپێش ئەوەی بمهینی
دەیگۆت گەلەک شیرینی
دەرێی کونافەوکێکی
دەرێی گەزۆوهەنگوینی
دەیگۆت بەفرین هەند جوانی
لە جوانی یەکەمینی
دەیگۆت هەمووکەسمی
چرای تاریکی ژینی
سپلەوهیچ وپووچ دەرچوو
سەدۆی حەمەدەمینی
گۆتم لەمن زێتر ئەو
کەسی دی ناحەبینی
بەتەنێ ئەمنی دەوێ
چاوی کیژان نابینی
نەمزانی ئەوغەدارە
ژنم بەسەردەهینی
بە نامەردی ،لەهیکڕا
لانەمان دەروخینی
ئەمنی هەرزان فرۆش کرد
لۆ (مۆنیکا)چاوشینی
بریا قیچەک جوان بوایە
پیرە قۆتڕی بەرلینی
دوبە،لچەستوور،عەبوس
چاو سۆبەی عەلائەدینی
گەلی ئەحباب ویاران
لۆم پێک بینن کەمپینی
ناڕەزایی دەربڕن
لە دژی سە درەدینی
هەموودوعای لێبکەن
خێر لەو ژنەی نەبینی