هاوسەرــ
تۆی هاوسەری ئەزیزم
شیرازەی خێزانەکەم
لەدەست جەوری زەمانە
نازانم بۆکوێ ڕاکەم
تۆی پاڵپشت و پەناکەم
سروەی خەمی ژیانم
شیعرەکانم بەتۆوە
شادی دەدەن بەگیانم
وەرە پەپوولەی بەهەشت
باخچەی دڵم ڕەنگینە
گوڵێک بەرە بۆ سەرساڵ
شیعری تیادا ببینە
هاوخەمی ئەمڕۆو دوێنێم
شۆڕشگێری کوردستان
لەوەتەی تۆم خواستووە
دونیام بووە گوڵستان
خوا نەخواستە تۆ نەبیت
ڕەقیب جەرگم دەردێنێ
شاعیریم لەکوێ دەما
دڵی کەس نامبزوێنێ
ستار ئەحمەد