(( بەڵین ))
هونراوه ى : سروه ى به يان
بەڵێنی پیاسەیەکت پێ دەدەم لە بەر ،
باران ،
تا بە ماچێکی تەڕ تەڕ تاسەی ئەوینمان ،
بشکێنین ،
تا دڵە خەفەکراوەکانمان دەس کاتەوە بە
ترپەلێدان ،
تا ، دەریا ئارام و ئاور خـامۆش و هەور ،
بێدەنگ کەین ،
تا خەونێک لە تەونی جاڵـجاڵۆکە بچـنین
ببێ بە داستان ،
تا زووتر مژدەی هەڵاتن بدەین بە گوێی ،
ئاوابوون ،
تا لە ڕۆحی دڵۆپە ئاونگەکان ئاوی عەشق
هەڵێنجین ،
تا ببینە داڵدە و پەنا لە جیـهانی بێنەوایی
لانەوازان ،
تا لە ژووان و پیاسەیەکی بەر باران بژیـن
بۆ ژیان …