باستخدام هذا الموقع، فإنك توافق على سياسة الخصوصية وشروط الاستخدام.
Accept
مجلة معارجمجلة معارجمجلة معارج
  • مقالات
    • مقالات ثقافية
    • مقالات سياسية
    • مقالات متنوعة
  • شعر
    • شعر الشعبي
    • شعر عربي
    • شعر مترجم
  • حــــوارات
  • دراسات
  • الزاوية الأسبوعية
  • متنوعات
    • أقلام ملونة
    • ثقافة كردية
    • قصة قصيرة
  • راسلنا
بحث
المزيد
  • راسلنا
  • المفضلة
  • تخصيص اهتماماتك
  • الاتصال بنا
Reading: بۆ هەرێمی كوردستان پێشەنگە لە عیراق و ناوچەکە؟
نشر
تسجيل الدخول
إشعار عرض المزيد
Aa
مجلة معارجمجلة معارج
Aa
بحث
  • الصفحة الرئيسية
  • الزاوية الأسبوعية
  • دراسات
  • حــــوارات
  • شعر عربي
  • مقالات سياسية
  • مقالات متنوعة
  • مقالات ثقافية
  • قصة قصيرة
  • أقلام ملونة
  • ثقافة كردية
  • راسلنا
  • تخصيص اهتماماتك
  • المفضلة
  • الاتصال بنا
هل لديك حساب موجود؟ تسجيل الدخول
تابعنا
  • من نحن
  • الاتصال بنا
  • تخصيص اهتماماتك
  • المفضلة
© 2022 Foxiz News Network. Ruby Design Company. All Rights Reserved.
مجلة معارج > مقالات > مقالات سياسية > بۆ هەرێمی كوردستان پێشەنگە لە عیراق و ناوچەکە؟
مقالات سياسية

بۆ هەرێمی كوردستان پێشەنگە لە عیراق و ناوچەکە؟

د. سامان سوراني
آخر تحديث: 2021/12/08 at 11:37 مساءً
د. سامان سوراني
نشر
5 دقيقة للقراءة
بۆ هەرێمی كوردستان پێشەنگە لە عیراق و ناوچەکە؟
نشر

بۆ هەرێمی كوردستان پێشەنگە لە عیراق و ناوچەکە؟

- إعلان -

ئەوەی ئاشکرایە کۆمپاسی پەیوەندی نێوان دەوڵەتەکان بەرژەوەندیەکان و بارودۆخ و پەرەسەندنی ڕوووداوەکان و سروشتی گۆڕاوە جێگیر و ناجێگیرەکان  دیاریان دەکات، نەوەك یادەوەرییە تاڵەکانی ڕابووردوو.

زۆر جار ئەو وتەیە دووبارە دەکرێتەوە، کەوا لە سیاسەتدا دوژمنی بەردەوام و دۆستی هەمیشەیی بوونی نیە، بەڵکو بەرژەوەندی بەردەوام هەیە.  

ئەم ڕێسایەش زادەی ئەمڕۆ نیە، ڕێسایەکی کۆنی کارپێکراوە لە لایەن بڕیاربەدەستانی دەسەڵاتدار و ژیر لە مێژوودا.

باشترین نموونە ئەڵمانیای پاش جەنگی جیهانی دووەمە، کە پەیوەندیەکانی دەرەوەی بە شێوەیەك دامەزراند، سوودی گەورەی هەبێت بۆ گەل و وڵاتەکەی و ئەمڕۆ هەرێمی كوردستان لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ و جیهانی دەرەوە پەیوەندیەکانی لەسەر ئەو بنەمایە بە باشترین شێوە پەیڕەوی دەکات.  

هەرێمی كوردستان هەر لەسەرەتای دامەزراندنی وەکو قەوارەیەکی نیمچەسەربەخۆ بە پەیڕەوکردنی سیاسەتی حەکیمانەی سەرکردەکانی، وتاری سیاسی خۆی بە خۆبەدوورگرتن لە وتاری تایفەگەری پەڕگیر و ناسیۆنالیستی ڕەگەزپەرستانە و بە جەختکردن لەسەر وتارێکی واقعی میانڕەوانە بنیادناوە، کە بەرژوەندیە باڵاکانی وڵاتان و هەرێم لە ئامێز دەگرێ و دەیانپارێزی بەو شێوەیە سەلماندوویەتی، کەوا وتاری میانڕەوانە گەلان لەیەکتر نزیك دەکاتەوە و زەمینەسازدەبێت بۆ بەهێزکردنی پەیوەندی نێوان وڵاتان و گەلان و ڕێگر دەبێت لەوەی دەرگای هەرێم وڵا بێت بۆ دەستێوەردانی وڵاتانی هەرێمی و زلهێزە نێودەوڵەتیەکان لە کاروبارەکانی.

پەیڕەوکردنی وتار و سیاسەتی میانڕەوانە و چاندنی فەلسەفەی ئاشتی هۆکاربووە لە بەهێزبوونی پەیوەندیە کۆمەڵایەتیکان و کاریگەری هەبووە لەسەر گزبوونی هەستی دژایەتیکردن و پێشێلکردنی یاسا و ڕێساکان لە هەرێم.  ئەوەش ئاشکرایە کەوا چاندنی هەستی دژایەتیکرن و ڕق و کینە کاریگەری نەرێنیان دەبێت لەسەر دەستەبەرکردنی ماف و ئازادییەکان.

هەرێمی کوردستان توانیویە بە کارکردن لەسەر سیاسەت و تاری میانڕەوانە ژێرخانی هەرێم و دامەزراوەکانی بە پێی چەمکە مۆدێرنەکان تۆکمە بکات و لێنەگەرێت هەرێم ببێت بە قوربانی جەنگ و ململانێی ناهاوسەنگ، کە هێزەکانی دەرەوەی دەوڵەت و پاشاگەردانی سەرپەرشتی دەکەن.   

ئەمڕۆ دەبینین لە عیراقی پاش هەڵبژاردنەکانی ١٠ی تشرینی ٢٠٢١ و بە هۆکاری سەرکەوتنی بەرچاوی ئەو لایەنەی لە جەماوەرەوە نزیكە و داکۆکیکاری ڕاستەقینەی بەرژەوەندیاکانی هاوڵاتیانی هەرێمە لە لایەن ئەو هێزانەوە بە دروشمی جیاجیا پەلامار دەدرێ، کە باوەڕیان بە وتاری میانڕەوانە و پرۆسەی دیموکراسی لە عیراق نیە، دەبینین چۆن وتارێکی ئیستفزازی ڕووخێنەر بەکاردەهێنرێ، کە بە سوودی نزیکبوونەوەی گەلانی عیراق و سەقامگیری و بونیادنانی ئایندەیەکی باشتر ناگەڕێتەوە.

هەبوونی ئەو جۆرە وتارە پڕ لە دروشمی پۆپۆلیستی و شۆڤینیانە هاوکار نابێت لە درووستکردنی پردی پەیوەندی نێوان پێکهاتەکان و ئەو پردانەش هەڵدەوەشێنێتەوە، کە پێشووتر بۆ پەیوەندییەکان دامەزرابوون، بۆیە پێویستە بە زووترین کات هەنگاوی جدی بنرێ بۆ بنەبڕکردنی ئەو جۆرە وتارانە و ڕێگری بکرێ لە تەشەنەسەندیان و ئەو کەسانەش سزا بدڕین، کە هاندەری وورووژاندنی ئەو جۆرە وتارانەن.      

ناکرێت بەرژەوەندیەکان لە عیراق بکەونە ژێر فشار و هەژموونی ژینگەی دەرەکی و ئەجیندا دەرەکیەکان زاڵ بن بەسەر سەروەری و بەرژەوەندیەکانی ناوخۆ.  

خاڵێکی تر لە هۆکاری سەرکەوتنی هەرێم لە بواری سیاسەتی دەرەوەی دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی هەرێمی كوردستان توانیویە ڕێگە نەدات بە هیچ هێز و لایەنێکی ناوخۆیی چەکدار کاریگەری هەبێت لە سەر مامەڵەکردنی لەگەڵ ڕووداوە هەرێمی و نێودەوڵەتیەکان بۆ سەپاندنی ئاراستەیەکی تایبەت، ئەمەش دەگەڕێتەوە بۆ بەهێزی بڕیاری سیاسی و مکوڕبوونی سەرکردەی سیاسی لە هەرێم لەسەر گرینگی پاراستی دەسکەوت و بەرژەوەندیەکانی گەل و هەرێمی كوردستان.

سەرکردەی سیاسی لە هەرێم لەوە گەیشتووە کەوا ململانێ و جەنگ لە پەیوەندیە نێودەوڵەتیەکان لە پێناو سەقامگیری و ئاشتیە و بگرە جەنگ درێژەپێدەری سیاسەتە بە میکانیزمی تر، کە ناکرێ پەنای بۆ ببرێت، ئەگەر تروسکە و هیوایەك هەبێت بۆ ئەنجام نەدانی.

بەرزڕاگرتنی بەهاکانی سەقامگیری و ئاشتی گشتگیر لە ناوچەکە و خۆبەدوورگرتن لە جەنگ و ململانێ بەشێکە لەو سیاسەتە حەکیمانەی کە لە سەر ئاستی پەیڕەو دەکرێت بۆ گەیشتن بە ئامانجەکانی گەلی کوردستان و سەرخستنی بەرنامەکانی حوکمڕانی باش و پەرەپێدان و پاراستنی ماف و ئازادییەکانی هاوڵاتی و ڕاپەڕاندنی ڕۆشنبیری و شارستانیەت لە ناوچەکە.

بۆیە هەرێمی كوردستان پێشەنگە دەبێت لە عیراق و ناوچەکە، چونکە باوەڕی بە بەها مرۆییەکان هەیە و خۆی بەدوور دەگرێ لە پاشاگەردانی و ستراتیژی دابڕان لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی.

دواجار هاوبەشی و هاوکاری نێوان گەلان و وڵاتان تاکە ڕێگەیە بۆ نەهێشتنی میلیشیا و فاکتەرە نادەوڵەتیەکانی دەرەوەی یاسا و گەڕاندنەوەی متمانە بۆ جەماوەر و سەقامگیری بۆ عیراق و بەهێزکردنی سیستەمی فیدڕاڵیەت، بە شێوەیەك مافە دەستوریەکانی هەموو پێکهاتەکان لە عیراق پارێزراوبێت.

دکتۆر سامان سۆرانی

پسپۆڕی پەیوەندیە نێودەوڵەتیەکان

قد يعجبك ايضا

قائد من طراز خاص

بالتعاون مع وكالة ( كويكا) الدولية وزارة التخطيط تعقدُ ورشة عمل عن المعرفة المُكتسبة من البرامج التدريبية المُقامة في كوريا

عدوٌ أحمق وقصفٌ أهوج

كوميديا المواقف الغزاوية

الديمقراطية القلقة بين السلطة والمجتمعات المضغوطة!

د. سامان سوراني ديسمبر 8, 2021 ديسمبر 8, 2021
شارك هذه المقالة
Facebook Twitter نسخ الرابط طباعة
نشر
ما رأيك؟
إعجاب0
حزين0
سعيد0
غاضب0
ميت0
غمزة0
المقال السابق عندما تجتاح العقل نوبة من الكبرياء
المقالة القادمة ” ” امرأة ألحانه الحولاء ” “
اترك تعليقا اترك تعليقا

اترك تعليقاً إلغاء الرد

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *

Leave the field below empty!

أحدث المقالات

إيواء الإنسان أم الحيوان … عندما تتشتت القيم
إيواء الإنسان أم الحيوان … عندما تتشتت القيم
مقالات قبل شهر واحد
(جمال العراق الخفي) ‎ في بلد هو الوحيد الذي ماضيه أجمل من حاضره
(جمال العراق الخفي) ‎ في بلد هو الوحيد الذي ماضيه أجمل من حاضره
Uncategorized مقالات مقالات ثقافية قبل 6 أشهر
قائد من طراز خاص
قائد من طراز خاص
مقالات سياسية مقالات متنوعة قبل 7 أشهر
خريجو الوكالة الكورية للتعاون الدولي في العراق يعقدون مؤتمرهم السنوي لعام ٢٠٢٤ ببغداد
خريجو الوكالة الكورية للتعاون الدولي في العراق يعقدون مؤتمرهم السنوي لعام ٢٠٢٤ ببغداد
مقالات متنوعة قبل 7 أشهر
//

كلمة “معارج ” تعني الارتقاء والسموّ ونحن – وباختيارنا لهذا الاسم – نتوخى ان نقدم للمتصفح لمجلتنا، هذا الرقيّ الفكري والأدبي من خلال كتّابنا الأبرار بطرحهم لمواضيعَ تهمّ القارئ بعيدا عن النّـعرات الطائفية والمذهبية أو الانتماءات السياسية والحزبية .

رابط سريع

  • راسلنا
  • المفضلة
  • تخصيص اهتماماتك
  • الاتصال بنا

أهم الفئات

  • الزاوية الأسبوعية
  • دراسات
  • حــــوارات
  • شعر عربي
  • مقالات سياسية
  • مقالات متنوعة
  • مقالات ثقافية
  • قصة قصيرة
  • أقلام ملونة
  • ثقافة كردية

الإشتراك فى نشرتنا الإخباريه

اشترك في نشرتنا الإخبارية للحصول على أحدث مقالاتنا على الفور!

مجلة معارجمجلة معارج
جميع الحقوق محفوظة © 2023. مجلة معارج.

Developed & Design By Ayman Qaidi

  • من نحن
  • الاتصال بنا
  • تخصيص اهتماماتك
  • المفضلة
مرحبًا بعودتك!

تسجيل الدخول إلى حسابك

التسجيل هل فقدت كلمة مرورك؟