ئاخۆ زەمانێ
كەقەدەر تێیدا رانەمابێ..
گوزەر وبەسەرهاتێ
وەدەس نەزانێ
وەدۆش دانەهاتبێ..
كەبەیانێ
گزنگی خۆری تێدا
لەچاوی چاوەڕوانیدا
قەتیس نەمابێ..
چۆن دەڕوانێته من وبەسەرهاتم
ئاخۆ من داماوی دەستی ڕۆژگارم
یاخود من زەلیلی ئاكاری
گومڕایەكم بەڕێگای وێڵما دەبا لەهەموو ئاواتێ..
من دەڕوانمه سبەی
چون ئەوەی سبەی لەئامێزما
بەڕۆشتن وگروگاڵ ساز وئاشنابێ..
دەی كۆلنەدان لەوەدا نیه
من لەكۆتاییەكانەوە
سرود بۆ سەرەتاكان دەچڕم
بەڵكو لەوەدایه لەچەمینەوەشمدا سەركەوتن
بەگەلەكەمدا دەناسرێ..!
ئاخۆ زەمانێ
شارك هذه المقالة
اترك تعليقا
اترك تعليقا