کە تۆ نەبووی
دڵم غەرقی خەمان بوو
دوور لە شادی
هەر لە وەرزی خەزان بوو
ترپەی هەبوو
بۆ جەستەی لات و لاواز
شەکەت ماندوو
لە دووری تۆ زۆر بێناز
بەڵام خۆشی تیا نەبوو
هەر خەریکی گریان بوو
ئێستاکە تۆ
لەم پایزی خەزانە
هاتیتەوە و
ئاوەدان بوو
ماڵی ئەم دڵە وێرانە
ئێستا خەزان
لای من گوڵ و گوڵزارە
کزەی پایز
سروەی خۆشی بەهارە
ژین پڕ بۆوە
لە نەشئەی دڵ ، لە شادی
لە ئەشقی جوان
لە جێژوان بە ئازادی
تکا ئەکەم
جێم مەهێڵە جارێ تر
جەرگ و دڵم داخ مەکەوە
بە ژیلەمۆ ، بە ئاگر
دڵنیا بە جێم بهێڵی نامێنم
دووریت سەختە
خۆ بەرگە ناگرم ئاخر !