چيا ساقي
atunci cind te-am iubit
als ich dich geliebt habe
کە تۆم خۆش ویست
دڵم دا پێت
نەم دەزانی تەمی ڕۆژگار
یادەکانمان دادەپۆشێت
خەونەکانمان خامۆش دەکاو
چرکەی تەمەن
دەباو هەڵدێت
گەر دەمزانی ئەو ساتانە
وازوو دەبن بە خۆڵەمێش
دەستم دەگرت بە خۆرەوە
ئاوا نەبێت
میلی کاتژمێرم دەگرت
نەخولێتەوەو تێ نە پەڕێت
زەویم دەگرت
لە گەڕان و سوڕ بکەوێت
پێم بڵێ چۆن ؟
چۆن ئەوڕۆژانەی ژیانم
بهێنمەوە ؟
میلی کاتژمێری تەمەن
چۆن به ره ودووابگێڕمەوە؟
١|٢|٢٠١٧
Berlin 01.02.2017
بەرلین – ئەڵمانیا