كولي دايه
دو بۆق پێکه‌وه که‌وتبونه ناو ده‌فرێکی قوله‌وه . ده‌فره‌که پڕبوو له‌شیر،هه‌وڵیاندا خۆیان ڕزگار بکه‌ن به‌ڵام هاتنه ده‌ره‌وه‌ی کارێکی زۆر سه‌خت بوو ناجار یه‌کێکیان بڕیاری دا واز له‌هه‌وڵه‌کانی بهێنێت و قایل بێت به خنکان، به‌ڵام ئه‌وی تریان بڕیاری دا به‌هه‌ر نرخێک بێت خۆی ده‌رباز بکات.ئه‌وه‌بوو هێنده سوڕایه‌وه به‌ناو شیره‌که‌دا تاکا شیره‌که بووه کرێم،له‌پاشدا بۆقه‌که توانی به‌ئاسانی بچێته سه‌ر کرێمه‌که و بێته ده‌ره‌وه .
بڕیار دانی ئه‌و بۆقه بووه هۆی پاراستنی ژیانی و چاره‌نوسی .ئه‌م بڕیاره له بڕیاره به‌هێزه‌کانه که بۆقه ڕزگار بووه‌که توانی جێبه‌جێی بکات ته‌نانه‌ت بڕیارێکی به‌هێز بووه هۆی ڕزگار کردنی ژیانی،هه‌رچی بڕیاری بۆقه‌که‌ی تربوو بڕیارێکی لاوازانه بوو ئه‌نجامه‌که‌شی ئه‌وه‌بوو که کوشتی
مرۆڤیش وایه بڕیاری به‌هێز و هه‌وڵی نه‌پساوه ده‌تگه‌یه‌نێته ئامانج به‌لام مرۆڤی بیانو هێنه‌ره‌وه و هۆکار دۆزه‌ره‌وه و بێ هێز ناگه‌یه‌ته هیچ .هه‌ندێک که‌س هه‌ن ده‌ڵین :ناتوانین بڕیار بده‌ین ئه‌مه‌ش خۆی له‌خۆیدا بڕیاردانه به‌وه‌ی بڕیار نه‌ده‌ن
بڕیار له‌نێو شێوازی بیر کردنوهدایه.بیرکردنوه جارهنوسمان دیاری ده‌کات که‌واته جوان سه‌رنجی بیرۆکه‌کانت بده چونکه ده‌گۆڕین و ده‌بن به ووشه دوای ئاگاداری وشه‌کانت به چونکه ده‌بن به‌کردار ئاگاداری کرداره‌کانت به چونکه که‌سایه‌تیت وێنا ده‌که‌ن دواجار وریای که‌سایه‌تیت به چونکه چاره‌نوست دیاری ده‌کات