ڕەمەزان هات
قۆڵم هەڵکرد
دەستنوێژم شوشت
نوێژەکانم دەستپێکرد و
بە ڕۆژ ڕۆژوو
شەوەکانیش شەونوێژم کرد
بە نیازی خەتمەیەك بووم
بۆ ڕەوانی ئازیزانم
بۆ قورئانەکە دەستم برد
لە سوورەتی فاتیحاوە دەستم پێکرد
بەردەوام بووم تا گەیشتمە
سوورەی ئەنفال
ئالەوێدا هەڵوەستەم کرد
بۆم نەخوێنرا
هەرچەن هەوڵم دا و
چەنم کرد
ئەی خودایە
بۆچی ئەنفال
بە خەڵات هات
بۆ گەلی کورد؟!
بۆ لەژێر ناوی ئەنفالا
پێنج هەزار دێ خاپوور کران
سەد و هەشتا و دوو هەزاریش
کوژران
فەوتان
گوللەباران
بوو بە بەشیان
زیندەبەچاڵیش کران
لە لمستانی بەدناوی
نوگرەسەلمان
لە زارۆك و
پیر و گەنج و
ژن و پیاو و
کیژانی کورد ؟!
**********
لۆگۆی ئەنفال بە پەڕمووچی هونەرمەند نوورەدین جاف