کوردۆوزەینەب(٢١)
نوسینی :کەمال ڕێناس
*شوێن :بەغدا،ماڵی زەینەب لە گەڕەکی مەنسووری خواپێداوان ،لەناو ئەو خانیەی کە مێردەکەی بەمیرات لۆی بەجێ ھێشتبوو ،لە ژۆری مێوانان دانیشتبوون لەگەڵ لوئەی برای(کە زۆر لای زەینەبی بوو لەو بەرکەوتانەی لەگەڵ داکی وبرایەکانی توشی دەھات،بەتایبەتی کە داکی تیغی برایەکانی دەکرد کە زەینەب بێوەژن بوو،کە نابی ژنەکی جاحێڵی وەکی زەینەبی بەتەنێ لەناو خانیەکەی گەڕەکی مەنسوری بیتن،با بە کرێی بدا ،بەخۆشی بێتەوە ھۆدەی سەرێ،کە زەینەب ڕازی نەبوو،بەوەی ئیقناعی کردن،لوئەی برای وبراژنە کوردە فەیلیەکەی بردە کنە خۆی ھەتا پێکەوە دەژین،-)زەینەبی شۆخ گڕی تەندووری گڵپەداری ناخی لۆ کوردۆی ئەوھا تاوی سەندبوو بەس ئەگەر بەدیدەنی چاوە کەسک وزەردەخەنە بەھاریە ھەمیشەییەکەی کوردۆی دابمرکایەوە،براژنەکەی قسەی دەگەڵ دەکرد بەس بەسەرلەقاندن ووەڵامی کورتی لەکۆڵ خۆ کەرەوە دانیشتنەکەی بەڕێوە دەبرد،کۆنترۆڵی تەلەفزیۆنەکەی لە سەر مێزەکەی ھەڵگرت کە لەسەر کەناڵی شەرقیەی بوو،بەرنامەی (ئیستراحەی زەھیرە-پشوی نیوەڕۆ )بوو،کە بێژەر ڕوقیە پێشکەشی دەکا،کردیە یەکەک.لە کەناڵە کوردیەکان،سودفە ئەو گۆرانیەی ھاوێشت کە کوردۆ بەخەتی خۆی لۆی تەرجومەی عەرەبی کردبوو،گۆرانیەکە (گوڵە گەنمە کۆچەریەکەم)ی ،زەکەریا عەبدوڵڵا بوو،کە تێکستەکە ھی شاعیری بەتوانا سەرکەوت ڕەسوڵە،یەکسەر چاوەکانی پڕ گریانی تاسەی دووری کوردێی بوو،ھەتا ئەو گۆرانیە تەواو بوو سینەمای مێشکی ھیلاکی چەند کورتە فیلمی بێ ئاکامی ئیش کرد،تەماشاوانی(موتەفەڕیج)ی ،ئەو فیلمانە چەند کەسێک بوون کە ھەموویان یەک کەس بوون،وەکی دەنکە تەزبیحی گرێدرای یەکدی بوون ئەوانیش(دڵ،ڕۆح،دەروێشەکانی نێوناخ،ھەستەوەرەکان،)بوون،نەیتوانی گۆرانیەکە تەواو بکات،بە شێوازێکی دبلۆماسی گوتی(دەبی بچمە ھۆدەی خۆم ،ھەندەک ئیشی ئیدارەم ھەیە دەبی تەواوی بکەم(براژنەکەی بەتەوسەوە):-خوا موەفەقت بکا پرەنسیسە زەینەب،خوا ئاخیری خێر بکا ئیشی ئەو ئیدارەی کە قەت تەواو نابیتن وئەو ھەموو کۆسپەی لە پێشە،)
زەینەب چوە نھۆمی دوەم ،ھۆدەی نوستنێی خۆی ،ھەتا گەیشتە نھۆمی دوەم خۆی بە موحەجەرەکەی گرت ھەتا بەرنەبیتەوە،لە ھۆدەی خۆی یەکسەر خۆی بەسەر سیسەمە پان وپۆڕەکەی دادا،کە چەرچەف وبالیف ولێف.ھەموو تاخم بوون،کە ڕەنگی پەمبەیی بوو،فوڕاتی ڕۆندکی ئیشتیاق وفیراقی دڵە عاشقەکەی لۆ دڵی مەعشوقەکەی کە کوردۆیە ھاتە خوارێ،دڵی خورپەی دەکرد کە دەبی کوردۆ بەسەلامەتی بێتەوە،دەبی ئاکامی ئەو ئەوینە پڕاوپڕ لە تاوانەوەی ڕۆحەکان چارەنوسی چ بیتن،بوکە گەورەکەی کە ھەنکی کۆرپەلەکی بوو،کە سەبرو سێبووری خۆی پێ ھینابوو،کە دڵی توند بوایە ئارامی پێدەبەخشی،بە سینگی خۆی وەنا،کە ناوی لێنابوو(کوکو)کە ھەموو جاران لە ژوانگەی بە کوردۆی دەگۆت،کوردۆش بە سوعبەت پێی دەگۆت (زیزی)زەینەب پێی ناخۆش بوو،دەیگۆت ئەو ئەکتەرە میسریەم بەبیردێتەوە (زیزی مستەفا)کە کەیفم پێی نایێ،کوردۆش سوعبەتەکەی تۆختر دەکرد دەیگۆت بە زیزی مەمنوون بە،ھەر باش بوو ناوت (فیفی )نەبوو،دەنا پێم دەگۆتی (فوفو)کە کوکوی لە باوەش کرد،ئەکتەری گریان شانۆی چاوەکانی بەجێھێشت، ،ئەو سوعبەتانەی بیر ھاتەوە، ھەستاوە لە ناو چەکمەتەی کۆمەدیە سپیەکەی لای چەپی کن سەری کە کلیلی دابوو،کلیلەکەش ھەموو دەم لەکنە خۆی بوو، دەفتەرە قاوەییەکەی یادگاریەکانی دەرھینا،ناوەخنی ئەو دەفتەرە ھەر ڕۆمانەکی سەربەخۆ بوو لۆ خۆی،ھەموو یادگاریەکانی تێدابوو بە ھەڵبەزودابەزوخۆشی وناخۆشیەکانی لەگەڵ کوردۆی مەعشوقی لەو ساتەی یەکدیان ناسی ھەتا ئەو ساتەی کە پەڕی پەڕاوەکەی ئاودیو دەکرد ،.
ڕێکەوتەکی گەلەک عاجباتی وعەنتیکە کە لەوانەیە سەرتان سوڕبمینێ وبە زیادەڕۆیی وموبالەغەی دابنێن وبڵێن سودفەی ئەوھا بەس ئەگەر لە فیلمی ھیندی ڕوو بدا،نەخێر وانیە لە واقیع ڕوو دەدا کە دوو کەس لە دوو شوێنی جیاواز لەیەک.کاتی بێ ئەوەی بەخۆیان بزانن،بیر لەیەکدی دەکەنەوە،ئاوێتەی یەکدی دەبن ھەتا دەگەنە ترۆپکی ھەڵقرچان وفەنابوون،ئەوە لە ڕوحانیەت پێی دەڵێن (تەناسوخ الارواح-)لەو کاتەی کە کێشکەی ڕۆحی عاشقەکە(زەینەب) لە شەققەی باڵی دا لۆ دیداری ڕۆحی مەعشوقی کە کوردۆیە ،کوردۆش لە خانەقای ڕۆحانیەتی زەینەبی لە خەڵوەت بوو ،بیرو ئەندێشەو ھزری مەعشوق(کوردۆ) لە کن عاشقی بوو(زەینەب).
کە مامۆستا لە گەڵ مونتەھای دەزگیرانی چوونە پیاسەی کۆڕنیشی،کوردۆ تاقەتی ھیچ شتەکی نەبوو بیری لە کن زەینەبی دڵخوازی بوو ،بەس ئیشتیاقی ئەو جارەی وەکی ھیچ جارەکی نەبوو ،ئەوجارە کاسێتی مەیادەی (انا بعشقک)ی نەھاوێشتە سەر تەسجیلەکەی ،لە ھۆدەی ھۆتێلی پێنوسەک وتێنوسەکی(قەلەم وکاغەز)لە پێش خۆی دانا ئەو سۆزوفیراق وتامەزرۆییەی کردە شیعر کە لە شیعرەکەی بە زەینەبی ھەڵدەدا دەڵێ:-
خۆشەویستی ڕاستەقینە
ناخم بۆتۆ پڕ ئەوینە
قەت تێرنابم لە تەماشات
ساتێ ھەڵناکەم بێ باڵات
“”” “””،
من و تۆ گەر پێکەوەبین
دونیا ھەمووی لالەزارە
ئاسمان ماچی زەوی دەکا
ھەر چوار وەرزی ساڵ بەھارە
*** ***
چاوم کەسی تر نابینێ
گەر تۆم لەگەڵ بێ باوانم
تامانگی ڕوخسارت ھەبێ
چۆن بۆ ئەستێران دەڕوانم!
*** ***
لە عەشقی من دوودڵ مەبە
بێ خەم بە لێم ودڵنیا
لەنیگای چاوت بترازێ
دڵ بۆ کەسی تر لێنادا
لە ھەمان کاتی کە کوردۆ شیعرەکەی نوسی ،زەینەب لە دەفتەرە قاوەییەکەی یادگاری ئەو پەڕی ئەو شیعرەی کردەوە کە کوردۆ وەسفی کردبوو،لۆ ی نوسیبوو،چەند جارەک خیندیەوە کە شیعرەکە دەڵێ:-
عندما تکونین بعیدا عنی
اقسم بحبك انی لا انام
انت نورس علی شاطئ دجلة
قلبك ینبوع من الحب والوئام
اتلهف لشم نسیم وجنتیك
یکفی الفراق والبعد والخصام
لا تحرمینی من نبیذ شفتیك
تعرفین ،اکن لك کل الاحترام
ما رایت قط شبیه جما ل عینیك
لا فی العراق ولا فی بلاد الشام
……………………………
……………………………
اعشقك من زمان
یا ذا طول الفارع
صاحب الجمال المفتون
صدقینی من دونك
قد اکون او لا اکون
احبك الی ابعد مدی
احبك حتی النخاع
الی درجه الجنون
…………………..
………………..
عینا ك نجمتان لامعتان
فی عنان السماء
احبك کما العطشان یحب الماء
کما اهل البیت یحبذون الکربلاء
احبك ،کما الحقل یحب المطر
کما العصافیر یشتاقون للشجر
احبك کما الارجوحة تحب الا طفال
کما البخلاء یعشقون المال
ھێشتا مایتی ……