ريبوار وريا / هةولير
جووتیارێک هه‌بوو هه‌ستی کردبوو که واده‌ی مردنی هاتووه بۆیه منداڵه‌کانی بانگ کرد و پێی گوتن: ڕۆڵه‌کانم ئاگاداربن ده‌ست له زه‌ویی باب و باپیرانتان هه‌ڵنه‌گرن، چونه‌ک زێڕێکی زۆری تێدایه. به‌ڵێ ڕاسته من شوێنی زێڕه‌که پێ نازانم ، به‌ڵام دڵنیام ئه‌گه‌ر به وردی و به باشی زه‌وییه‌که بكێڵن و چاکی بکۆڵن ئه‌وه ده‌یدۆزنه‌وه. نابێ هیچ شوێنێکی تێدا به‌جێ بێڵن و هه‌موو جێیه‌کی بپشکنن تا ده‌یدۆزنه‌وه.
منداڵه‌کان پاش ئه‌وه‌ی باوکیان مرد، کێڵگه‌که‌یان سه‌رتاسه‌ر کێڵا، ئه‌م لاو گه‌ڕان ، ئه‌ولا گه‌ڕان ، جێگایه‌ک نه‌ما نه‌یپشکنن ، تا وای لێ هات به‌رهه‌مه‌که‌یان دوو چه‌ندانی ساڵانی پێشوو بوو.
به‌ڵام هیچ شـتـێکی شاراوه‌یان نه‌دۆزییه‌وه.
باوکه‌که‌یان زۆر زانا بوو که پێش مردنی خۆی پێی گوتبوون:
زه‌وییه‌که زێڕێ تێدایه. به‌ڵام له ڕاستیدا مه‌به‌ستی ئه‌وه‌بوو کاری تێدا بکه‌ن و بیکێڵن بۆ ئه‌وه‌ی به‌رهه‌مه‌که‌ی باشتر ببێ