چاوگی زام
ئێستا دڵت لای كه‌سێكی دی میوانه
بۆیه وته‌و كرداری من بێئامانه
هه‌ستت له‌دوور خرۆشاوه بۆ نه‌ناسێ
دڵتیش كوێره هه‌رگیز دڵسۆزی ناناسێ
خوات له‌گه‌ڵ بێت هه‌نگاو بنێ بۆرێڕهوت
هه‌تا منت به‌جێنه‌هێشت دڵت نه‌سره‌وت
شادمانیت ئاواتمه خۆشی دونیا رووت تێبكا
دڵ شووشه‌یه سارێژ نابێت كاتێك شكا
ویژدانم زۆر ئاسووده‌یه خاوێن بووم بۆت
لهنیگاتهوه نزیك بووم وه‌كوو برۆت
كه‌چی ئه‌مڕۆ لێم ناپرسی و تووڕت هه‌ڵدام
گوێم لێنیه زویر بوویته‌و نایه‌یته لام
تاوانێك له‌خۆم شك نابه‌م پێی بێزاربم
شانازییه دێوانه‌ی ده‌شت و كۆسار بم
خه‌فه‌تی من بۆتۆیه چه‌نده نه‌فامی
به‌ده‌ست كوێری بۆچوونتهوه چاوگی زامی
ستار ئه‌حمه‌د