لقمان منصور
هه‌ڵه‌بجه‌ى يا هيرۆشيما ؟!
وا تاڵاوت كرد
به قوڕگما
هه‌ڵه‌بجه‌ى يا
هه‌ڵه‌بجه‌ى يا هيرۆشيما ؟!
وا تاڵاوت كرد
به قوڕگما
هه‌ڵه‌بجه‌ى يا ناكازاكى ؟!
وا هه‌مووتان به‌يه‌كه‌وه
هه‌واى ژه‌هراوى
بۆنى سێ‌و و
مه‌رگتان نۆشى !
هه‌ڵه‌بجه‌ى يا
په‌ڵه‌ى شه‌رم و
شه‌رمه‌زارى ؟!
به نێوچاوانى
ڕ‌ژێمى زوڵم و
زۆردارى
هه‌ڵه‌بجه‌ى يا
گوناهكارى ؟!
ڕووحى هه‌زاران په‌پووله‌ت
بۆ ميللهتم كرد به ديارى
هه‌ڵه‌بجه‌ى يا
كانى فرمێسك ؟!
وا برينت
گه‌يشته سه‌ر ئێسك
ههرچيهك بى !
ههركوێيهك بى
هه‌ر شارێ بی
ته‌نها ئه‌وه‌نده ئه‌زانم
هه‌تا ئه‌مرم
بۆ تۆ ئه‌گريم
لە دوا ساتی تەمەنیشدا
بۆ تۆ ئه‌مرم به يه‌كجارى