شیعر ـ د.نەجاح ئیبراهیم – سوريا
وەرگێڕان ـ لوقمان مەنسوور – كوردستان
ـــــــــــــــــــــــــــــــ .
نەخشەم دەکێشا
بۆ کێشانی وێنەی شاری نوێ
بۆی گوڵم لەبەریان دەکرد
هەورێکیان لەبەر دەکردم
گۆزەی مەی دەڕژاندە خوێنمەوە
تینوێتی دەمارەکانم پێ دەشکاند
لە سەوزاییەکان
لە باوەشیان دەگرتین
لە دوای وشکاییەکانی غوربەت
تاوەرەکانیان
هەڵبەستی شادی بوایە
بوونێکی ئەزەلی بێ ئازار
وەك نەبوون
یاسەمەنی شام
دەبارییە سەر شەقامەکانی
کە لە دڵە پڕ سۆزەکان دەچێ
خەڵکەکەی نیمچە خواوەندن
شاعیرەکانی ئاشقن
زمانیان
هەڵپەڕکێی پیتەکانە
دڵەکانیان خیانەتکار نین
شارانێك
داستانەکانی
لە قوولەی پەرستگاکان
دەستیان پێدەکرد
لە مێژوویەك ڕووناکی دادێنا
ئەلف و بێیەك
بووژانەوەی لە چاوان
دەنەخشاند
شارانێك
بە بئێ شەڕ و
سەرکێشی
ڕەش و
سوور و
سەوز
تاجمان لەسەر پاشایەك دەنا
لە ترپەی دڵ دەمانخوڵقاند
قەراغە کولێرەی دەمی خۆی
دەدا بە خەڵك
پۆلی کۆتر لەسەر
دەستەکانی دەفڕین
شارانێکی فراوان
فراوان وەکو عەرشی خوا
منارەکانی عوقیقی ڕقوح و کە نیسەکانی
بە زەیت ڕووناك بکرێتەوە
مەزارەکانی
بە بۆی بخوور لێو تەڕ کات و
تریفەی مانگ
شەوق بهاوێتە سەر
وێڵی بێ نیشتمان
کە دێن و سروود
بۆ برسییەکان دەڵێن
بۆ ڕەش و ڕووت
بۆ ڕەبەنەکان
وەرە بۆ لام
لەو دیو ئازارو بخوور
ڕەنگ بدەینەوە
لە خەونێکی بێگەرد
ـــــ ــــ ـــــ .
>>>>>>>>>>
مَدائن
شعر – د.نجاح إبراهيم – سوريا
ترجمة – لقمان منصور- كردستان
شار
شارك هذه المقالة
اترك تعليقا
اترك تعليقا