شلک حسێن
( 1)
دهستەکانمت لەبیر نەچێ
چۆن ڕۆژانێک
لەناودەستەکانتا بوون
قامکەکانم لەیاد ناکەم
لەباوەشی پەنجەکانتا
چەند بەهێمنی ڕامکرابون
دیاریەکت کردە کەمەری
پەنجە کەڵەی دەستی ڕاستم
خودا ئەودڵەی من بگرێ
گەر کەسێکی تر بناسم
ـ 2 ـ
سەری پڕ شەڕو جەنجاڵم
هەرگیز نابێت ئاسودەبێ
جگە لەو ساتانە نەبێ
لەسەرسنگتەو
گوێی بۆ ئاوازی دهروونت ڕاگرتوە
بەهێمنی بانگم ئەکەن
شیرین ونەرم ناوم ئەبەن
ـ 3 ـ
ھـەمیشـە ترسـم لـەوە بـوو
دەستــم نـەگاتە ئــاسمان و
قــاچیشم لە زەوی ببڕێ
بــەڵام ئێستـا کە تۆم ھەیـە
خوا پێداوم
وا ھەست ئەکەم لەھەردوولا
ماڵم ھەیە و بــەشم دەدرێ