دیداری: شەنکار عەبدولڵا
لڤین: ئه‌زمونی ئۆپۆزسیۆن بهگشتیو گۆڕان به‌تایبه‌تی له‌ساڵی 2009 تا ئێستا چۆن لێكده‌ده‌یته‌وه؟ ئایا تاچه‌ند له‌جێی ئه‌و ئومێده‌دا بون كه‌خه‌ڵك پێی هه‌بو؟ ره‌خنه‌كانى تۆ له گۆران چین؟
دیاره سه‌رهه‌ڵدانی ئۆپۆزسیۆن به‌تایبه‌تیش بزاڤی گۆڕان له بۆشاییه‌وه نه‌بوو و له‌پڕا نه‌هاته‌کایه‌وه. لەو کاته‌یدا ژیانی جەماوەری کوردستان لە دۆخێکی خراپەوە بۆ خراپتر ئەچوو بەهۆی لاوازی خزمەتگوزاریی گشتی و بەرزی ڕێژەی بێکارییەوە، هەردوو حیزبی بنه‌ماڵه سەرباری قۆرخکردنی دەسەڵات، ده‌ستیانگرت به سه‌ر داهاتی کوردستاندا به‌بێگوێدان به‌به‌رژه‌وه‌ندی گشتی خه‌ڵك. گەندەڵی و ناعەدالەتی گەیشتبووە ڕادیەکی ترسناک له هەموو بوارێک‌دا. ئەو بارودۆخە زۆر لەباربوو بۆ هاتنەپێشەوەی بزوتنەوەیەکی سیاسی بۆ داکۆکی له خواستی خه‌ڵک و نه‌یار بەو سیاسەتە چەوتەی دەسەڵات. بە سەرهەڵدانی بزووتنەوەی گۆڕان و بەشداریکردنی بە لیستێکی سەربەخۆ لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستاندا لە 25/7/2009، جه‌ماوه‌رێکی زۆر له خەڵکی کوردستان له‌ده‌وری کۆبوونه‌وه و ئه‌و سەرکەوتنه گرنگه‌ی بەدەستهێنا. گۆڕان نەریتێکی سیاسی نوێی لە مێژووی سیاسی کوردا هێنایەکایەوە بە بەشدارینەکردنی لە کابینەی حکومەتدا و مانەوە وەک ئۆپۆزسیۆن. بەوه‌ش قۆناغێکی نوێ لە ژیانی سیاسی کوردا دەستیپێکرد و دەسەڵاتی ناچارکرد دان بەڕۆڵی ئۆپۆزسیون بنێت که ئاسان نه‌بوو بۆ ده‌سه‌ڵات و واقعێکی تاڵ بوو به‌لایه‌وه.
خەڵکی کوردستان ئومێدێکی زۆریان بە ئۆپۆزسیۆن پەیداکرد بەتایبەتی پاش سەرکەوتنی لیستی گۆڕان و ئەو ڕۆڵەی ئەندام پەرلەمانەکانی گێڕایان لەناو هۆڵی پەرلەمان لەسەر مەسەلە جیاجیاکاندا. بەڵام سه‌ره‌ڕای ئه‌وه وەک نوێنەرانی کۆمەڵانی خەڵک نەیانتوانی ڕۆڵێکی کاریگەر ببینن بۆ بەرگرتن لە زاڵبوونی ڕۆڵی حیزب لە هەموو جمگەکانی دەسەڵاتدا بە تایبەتی له‌ناو هێزی چه‌کدار و ئاسایش و زانکۆکان‌دا و تا ئەگاتە سیسته‌می دادوه‌ری. ڕاستە هەردوو حیزبی دەسەڵاتدار لە پەرلەمانیش زۆرینەن وتاڕادەیەک بڕیارەکانی پەرلەمانیش بەو هۆیەوە بوونه‌تە بڕیاری حیزبی. بەڵام ڕێگای جۆراوجۆر هەیە بۆ ئۆپۆزسیۆن بیگرێتەبەر کە تائێستا پەنای بۆ نەبردووە. لەوانە سەندنەوەی متمانە لە حکومەت و بانگهشەی خه‌ڵک بۆ یاخیبوونی مەدەنی. تا ئێستا ڕاونان و کوشتنی رۆژنامەنوسان بەردەوامە و ئوپۆزسیون ڕۆڵێکی ئەوتۆی نەنواندووە، ئەوانەی دەستیانچووە خوێنی خۆپیشاندەران لە سلێمانی و چەند شارۆچکەیەکی تر تا ئێستا ئازادن وئۆپۆزسیۆن لەو ڕووەوە کاریگەرنەبووە.
زۆرێک لە لایەنگرانی گۆڕان (وەک هێزی سەرەکی ئۆپۆزسیۆن) هەست بە ساردوسڕی و جۆرێک لە نائومێدی ئەکەن، کە ئەبینن سەره‌ڕای تێپەڕبوونی زیاتر لە دووساڵ له سەرهەڵدانی گۆڕان، تا ئێستا زۆر شتی ناڕۆشن هەیە لە هەڵوێستی گۆڕان سەبارەت بە پەیوەندی بە لایەنەکانی ناودەسەڵاتهوه، به پێچه‌وانه‌ی ئەو بەڵینەی سەبارەت بەشەفافیەت لە بەرنامەکانیدا هەبوو.
بە بۆچوونی من، بۆ تێگەیشتن لە واقیع و پرسی کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان، واپێویسته سه‌رانی گۆڕان گوێگری باشبن بۆ هه‌ر کەسێک له گه‌ڵیاندا ئەدوێن چ ڕووبەڕوو، یان بە نامە، یان به پەیام چ له‌ڕێی نوسینی ڕاسته‌وخۆوه، یان به‌ڕێی بڵاوکراوه‌کانه‌وه. بەڵام ئەوەی جێی نیگەرانی و مایه‌ی ڕه‌خنه‌یه، ئەو سیفەتە وەک چۆن لەناو حیزبە تەقلیدی و دەسەڵاتدارەکانی ئێستای کوردستاندا باوە، بەهەمان شێوەش لەناو گۆڕاندا بەزەقی بەدی ئەکرێت. پێئه‌چێت ئه‌وه کاردانەوەی کولتورێکی سەقەتی کۆمەڵگەی کوردی بێت. لە وڵاتانی دونیای مودێرندا، نامە یان پرسیار بێ وەڵام نابیت. بۆ هەر بەرپرسێک تا ئەگاتە ئاستی پلەی سەرۆک وەزیران نامە بنێرێت لە بارەی هەر پرس و کێشەیەکەوە بێت له‌هه‌ر که‌سێکه‌وه بێت، وەڵام ئەدرێتەوە. کەچی گۆڕانخوازان و هەوادارانی گۆڕان توشی سەرگەردانی بوونە و نازانن ڕووی دەمیان بکەنە کێ. کۆمەڵێک پرسیاری بی وەڵام لە هزریاندایە و لایەنێک نییە ڕووی تێبکەن. ئه‌وه‌و کێشه و گرفتێکی زۆری باری رێکخستن و پەیوەندی که باسکردنی زۆر هه‌ڵئه‌گرێت.
لڤین: له‌روی كاری سیاسی‌و مه‌ده‌نیه‌وه ئۆپۆزسیۆن تاچه‌ند توانی مۆدیلێكی نوێ به‌رهه‌م بهێنێت؟ ئایا به‌رده‌وام بون له‌سه‌ر ئه‌م شێوازه چ له‌سیسته‌می سیاسی كوردستان ده‌گۆرێت؟
ڕۆڵی ئۆپۆزسیۆن لە وڵاتانی دیموکراسیدا ڕۆڵێکی گرنگ و پڕ بایەخە، گەر سەرنج بدەین بەبێ بوونی ئۆپۆزسیۆنێکی کارا دەسەلاتێکی کارای خاوەن بەرنامەی هەمەجۆر بۆ پێشکەوتنی وڵات و لە خزمەتی خەڵکدا بێت، بوونی نییە.
من لاریم لەوە نیە لەناو ئۆپۆزسیۆندا کارەکتەری باشمان هەیە و تاڕادەیەک بە پێی بوار لە هەوڵی کار و چالاکیدان. ئەبێت ئێمە کە باس لە دیموکراسی و پەیڕەوکردنی بنەماکانی ئەکەین، کولتور و ڕیسای کۆمەڵگەی خۆمان بخەینە بەرچاو. بە دڵنیاییەوە ئەڵێم ئەگەر ئەو پەرلەمانتارانەی ئۆپۆزسیۆنی کوردستان لە وڵاتێکی تر و لە ژێر سیستەمێکی سیاسی تردا بوونایە، گومان هه‌ڵناگرێت ڕۆڵێکی زۆر گرنگتریان ئەبینی. هەر لەو بارەیەوەوە ئەتوانم بڵێم، گەر پەرلەمانتارێکی ڕۆژئاوایی بێتە ناو ئەو سیستەمە سیاسیەی کوردستانەوە، پێموانیە بتوانێت لەوەی پەرلەمانتارێکی ئۆپۆزسیۆن ئەیکات زیاتر ڕۆڵ ببینێت به‌هۆی ڕێگری حیزبه ده‌سه‌ڵاتداره‌کان و سیاسه‌تی تۆقاندن و هه‌ڕه‌شکردن له‌و که‌سانه‌ی له‌به‌ره‌ی نهیارانیاندان. ئه‌مه پاساونیه بۆ ڕۆڵی پەرلەمانتارانی ئۆپۆزسێون، بەڵکو مەبەستم کاریگەری سیستەمی سیاسی و کولتور و باری کۆمەڵایەتی و سایکۆڵۆجییە لەو بوارەدا.
سه‌ره‌ڕای که‌موکوڕی ناکرێت بڵێین ئۆپۆزسیۆن ڕۆڵی باشی نه‌بووه. لێره‌دا پێویسته ئاماژه به چه‌ند نموونه‌یه‌ک بده‌م: بۆ یه‌که‌م جار دوای چه‌ندین ساڵ له شاردنه‌وه‌ی له خه‌ڵک، به‌و مشتومڕه گه‌رمه‌ی ناو په‌رله‌مان خه‌ڵکی له ته‌خشانکردنی داهاتی کوردستان و پرۆژه وههمێکانی ناو بۆدجه ئاگادارکرایه‌وه. بانگکردنی وزیری سامانه سروشتییه‌کان بۆ لێپێچینه‌وه ده‌رباره‌ی گرێبه‌سته‌کان نه‌ریتێکی تازه بوو له‌ناو په‌رله‌ماندا. ئەو هەنگاوەی چوار پەرلەمانتاری فراکسیۆنی گۆڕان بە دەستلەکارکێشانەوە بەبێ وەرگرتنی هێچ ئیمتیازاتێک کارێکی دەگمەن و ڕێچکەشکێن بوو.
ئەو نەفەسە تازەیە زۆر گرنگە و کاریگەری پۆزه‌تیڤی زۆری ئەبێت بۆ نەوەی داهاتوو و فێری ئەکات چۆن ئەوە بکاتە بناغەی بەرەو پێشچوون له دواڕۆژدا و سیته‌می سیاسی له کوردستاندا ناچار ئه‌بێت به‌خۆیدا بچێته‌وه و له‌ژێر گوشاردا ئه‌بێت دان به کاریگه‌ری ڕۆڵی ئۆپۆزسیۆن بهێنێت تا ئه‌و ڕاده‌یه‌ی ده‌ستاوده‌ستکردنی ده‌سه‌ڵات قه‌بووڵبکات.
لڤین: به‌رده‌وام ئۆپۆزسیۆن باسی ئه‌وه ده‌كه‌ن له‌روی راگه‌یاندنه‌وه كاریگه‌ری گه‌وره‌یان هه‌بووه، بۆ نمونه ئێستا هه‌مو هاوڵاتیان ده‌زانن كه بودجه چیه‌و چۆن خه‌رج ده‌كرێت، به‌رای ئێوه ئه‌مه به‌ته‌نها به‌سه؟ یان به‌ربه‌سته‌كانی به‌رده‌م ئۆپۆزسیۆن چۆن لێك ده‌ده‌یته‌وه؟
لە هەموو وڵاتاندا ئەرکی ئۆپۆزسیۆن سه‌ختتره لە ئەرکی لایەنی دەسەڵاتدار، دیارە بۆ ئوپۆزسیۆن لە کوردستان زیاتر سەختتر بووەتەوە بەهۆی دەستنەگەیشتنیان بە سەرچاوەی زانیاری و ڕێگرتن لە بەدواداچوونەوە لەلایەن دامودەزگاکانی دەسەڵاتەوە.
گومان هەڵناگرێت بودجە لە مەسەلە هەرە گرنگەکانه و پێویستە بایەخی زۆری پێبدرێت لەلایەن ئۆپۆزسیۆنەوە، چونکە دەسەڵات بەهۆی نەبوونی چاودێری داراییەوەو بەمەبستی بەهێزکردنی دامودەزگاکانی و بەتایبەت هێزی چەکدار و ئاسایش و ده‌زگای زانیاری، هەروەها بەکارهێنانی بودجە بۆ بەرژەوەندی تاک و کڕینی ویژدانی خەڵک بەتایبەتی کڕینی دەنگیان لە هەڵبژاردنەکاندا بە ئامانجی مانەوە لە دەسەڵات. بۆیە گرنگی بایەخدان بە خەرجکردنی بودجە بەشێوەیەکی دروست دور لە دەستیوەردانی دەسەڵاتی گەندەڵەوە ئەرکێکی نیشتمانی گرنگی ئۆپۆزسیۆنە تاکو به باشترین شێوه پرۆژەی خزمەتگۆزاری و ڕۆشنبیری و بوژانه‌وه‌ی ئابوری بۆ کۆمەڵانی خەڵک ئه‌نجامبدرێن بە تایبەتی بۆ گەنجان و ژنان و منداڵان و گەشەپێدانی بوارە جوراوجۆرەکانی کۆمەڵایەتی و تەندروستی و پەروەردە.
سه‌ره‌ڕای ڕێگرییه‌کی زۆر له‌به‌رده‌م ئۆپۆزسیۆندا، له‌وانه وه‌ک ئاماژه‌م پێدا ده‌ستنه‌گه‌یشتن به زانیارییه‌کان و هاوکارینه‌کردنی لایه‌نه حکومییه‌کان، ده‌سه‌ڵات به هه‌موو شێوه‌یه‌ک له هه‌وڵی ئه‌وه‌دایه ئۆپۆزسیۆن بێ تواناکات به هه‌موو شێوازێک تا گه‌یشته هه‌وڵدانی بڕینی بودجه‌یان. به‌ڵام سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش ئەکرێت ئۆپۆزسیۆن ڕۆڵی کاراتر ببینێت و داکۆکیکه‌ری مافه مه‌ده‌نی و یاساییه‌کانی هه‌موو چین و توێژێکی ناو کۆمه‌ڵ بێت، زۆر گرنگه به‌رانبه‌ر هه‌موو پێشێلکاریه‌کی یاسا دژ به‌هه‌ر تاکێک ئه‌کرێت بوه‌ستێته‌وه تا ئه‌گه‌ر دژ به‌و که‌سانه‌ش بێت کهلایهنگری ده‌سه‌ڵاتن.
داوای لێپێچینه‌وه له هه‌ر کارێکی نادروست و ناڕه‌وا بکات به‌بێ سڵکردنه‌وه تا ده‌سه‌ڵات ناچارکات به وردییه‌وه په‌یڕه‌وه‌ی یاسا بکات له گشت بواره‌کاندا. تا ئێستا ده‌ستێوه‌ردانی حیزب له بڕیاره‌کانی حکومه‌تدا به زه‌قی دیاره، کوشتنی تاکی کورد له‌سه‌ر بیروڕا، ڕاونانی نه‌یارانی ده‌سه‌ڵات و زۆر کاری نهڕهوای تر ئه‌نجام ئه‌درێت. ئه‌و کارانه نابێت هه‌ر به ده‌ربڕینی ناڕه‌زایی تێپه‌ڕبێت. ئۆپۆزسیۆن له‌و باره‌یه‌وه کارا نه‌بووه.
لڤین: به‌رده‌وام ره‌خنه‌ی ئه‌وه له‌ئۆپۆزسیۆن ده‌گیرێت كهنهیتوانیوه وه‌ك ئه‌لته‌رناتیڤی ده‌سه‌ڵات خۆی مانفێست بكات؟ یان به‌رده‌وام هه‌ست ده‌كرێت شه‌رم ده‌كات له‌باسكردنی ئه‌م شتانه، به‌رای ئێوه ئه‌م كاره تاچه‌ند دروسته؟
دیارە ئەرکهکانی ئۆپۆزسیۆن زۆرن، لەپاڵ بەهێزکردنی ڕۆڵ و نەخشی پەرلەمان لە دەرکردنی یاسای جۆراوجۆر لە خزمەت و بەرژەوەندی کۆمەڵانی خەڵکدا، ئەرکی گرنگی ئۆپۆزسیۆن لەوەدایە کە چاودێری ئەدای حکومەت بکات و ئەلتەرناتیڤی باشتری هەبێت لەبەرانبەر بەرنامە و پرۆژەکانیدا و لێپرسراوانی حکومه‌ت لەهەموو ئاستێک‌دا بانگه‌شه بکات بۆ پەرلەمان بۆ لێپرسینەوە. لاوازی ئه‌دای پەرلەمان لاوازی ئۆپۆزسیۆن ئه‌گه‌یه‌نێت. زۆر گرنگه سه‌رکرده‌کانی ئۆپۆزسیۆن له نزیکه‌وه چاوببڕنه خه‌ڵک و گوێبیستی کێشه و نیگه‌رانی و داخوازییه‌کانیان بن، چونکه کێشه‌کان به زۆری له‌وه‌وه سهرچاوهئهگرن کاتێک حکومه‌ت و داموده‌زگاکانی که‌مته‌رخه‌من و بێ توانا ئه‌بن له به‌رانبه‌ر پێویستی و داخوازییه‌کانی خه‌ڵکدا. له‌وێوه ئۆپۆزسیۆن ئه‌توانێت خۆی مانیفێست بکات به به‌رنامه‌ی به‌دیله‌وه بۆ کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکی بیسه‌لمێنێت که خاوه‌ن پۆرۆژه یاسای جۆراوجۆره به‌رانبه‌ر به یاساکانی ده‌سه‌ڵات که نه‌یانتوانیوه له‌سه‌ر ئاستی پێوستی و داخوازیه‌کانی خه‌ڵکدا بن. به‌ڕای من ئۆپۆزسیۆن له ململانێیه‌کی قورسدایه له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵات و به‌ناچاری نه‌بوایه ده‌سه‌ڵات ئۆپۆزسیۆنی قهبوولنائهکرد و ئێستاش به‌ئاسانی ئه‌و واقیعه‌ی ئۆپۆزسیۆنی پێ قوتنادرێت، بۆیه به‌رده‌وام له دژایه‌تییه‌کی سه‌ختی هه‌نگاوه‌کانی ئۆپۆزسیۆنن تا ئه‌و ڕاده‌ی ده‌ستدرێژی ئه‌کرێته سه‌ر ئه‌ندام په‌رله‌مانی ئۆپۆزسیون له‌ناو په‌رله‌مان و شه‌قامدا و بریندار ئه‌کرێن له‌لایه‌ن که‌سانی سه‌ر به‌ده‌سه‌ڵاته‌وه. بۆیه من کێشه‌که نابه‌ستمه‌وه به شه‌رمکردن، به‌ڵکو به‌ربه‌ست و ڕێگرییه‌کان زۆرن له‌به‌رده‌م ئۆپۆزسیۆن تا ئاستی هه‌ڕه‌شه له‌سه ژیانی ئه‌ندامه‌کانیان.
لڤین: مامه‌ڵه‌ی ده‌سه‌ڵات به‌یه‌كێتی‌و پارتیه‌وه چۆن هه‌ڵده‌سه‌نگێنی له‌گه‌ڵ ئۆپۆزسیۆن بهگشتیو گۆران به‌تایبه‌تی؟ ئایا ئه‌وان چه‌نده ته‌حه‌مولی ئۆپۆزسیۆنیان كردووه؟
مێژووی هه‌ردوو حیزبی ده‌سه‌ڵاتدار ئه‌وه‌مان پێئه‌ڵێت: ئه‌و دوو حیزبه یه‌کترییان قهبووڵنهکردووه و نایکه‌ن و ئاماده‌ش نه‌بوونه و نین لایه‌کیان ئه‌وی تر وه‌ک ئۆپۆزسیون قه‌بووڵکات له ململانێی سیاسی نیوانیاندا و ڕووبکه‌نه سه‌ندوقه‌کانی ده‌نگدان بۆ یه‌کلاکردنه‌وه. مه‌گه‌ر هه‌ر ئه‌و دوو حیزبه‌ی نین کە لە شاخدا و پاش ئه‌وه‌ش تا ناوه‌ڕاستی نه‌وه‌ده‌کان پەنایان ئەبردە بەر ڕژێمەکانی ناوچەکە و بانگێشتی هێزەکانیان ئه‌کرد بۆ سەر خاکی کوردستان بۆ لەناوبردنی یەکتری. هه‌ر له‌به‌ر ئه‌و هۆیه ده‌سه‌ڵاتیان به‌شه‌ریکی به‌شکرد و ڕێکه‌وتنی ستراتیجییان مۆرکرد و هه‌روه‌ها به‌مه‌به‌ستی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایی خه‌ڵک و هه‌ر هێزێکی سیاسی تر بیه‌وێت به‌پشتبه‌ستن به‌ده‌نگی خه‌ڵک هه‌ڕه‌شه له ده‌سه‌ڵاتیان بکات.
سه‌رهه‌ڵدانی گۆڕان و ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنی ته‌مووزی2009 هه‌روه‌کو له وته‌ی چه‌ند ئه‌ندامێکی به‌رزی هه‌ردوو حیزبی ده‌سه‌ڵاتدا ده‌رکه‌وت، توشی شۆکیانی کرد و به‌ناچاری ئه‌نجامه‌که‌یان قه‌بووڵکرد. بۆیه ئه‌م قۆناغه‌ی ئێستای دوای هه‌ڵبژاردن و په‌رله‌مانی نوێ، وه‌رچه‌رخانێکی گه‌وره‌بوو له مێژووی کوردستاندا. له‌وه‌ش گرنگتر ئه‌وه بوو که گۆڕان ناچاریانی کرد له‌ده‌ره‌وه‌ی حکومه‌تدا وه‌ک هێزێکی ئۆپۆزسیۆن قهبووڵکرێت و له‌گه‌ڵ دوو هێزی سیاسی تردا (یه‌کگرتوو و کۆمه‌ڵ) به‌ره‌ی ئۆپۆزسیۆن پێک‌بێنن.
لڤین: مامه‌ڵه‌ی ئۆپۆزسیۆن بهگشتیو گۆڕان به‌تایبه‌تی له‌گه‌ڵ خۆپیشاندانه‌كانی 17ی شوبات‌و رۆژانی دواتر چۆن لێك ده‌ده‌یته‌وه؟ بۆچی خۆپیشاندان نه‌گه‌شته هه‌ولێر؟ ئایا ئۆپۆزسیۆن توانی به‌باشی ئیداره‌ی خۆپیشاندانه‌كان بكات؟ بۆچی خۆپیشاندانه‌كان نه‌یتوانی كۆتای به‌ده‌سه‌ڵاتی یهكێتیو پارتی بهێنێت؟
له‌سه‌ره‌تادا ڕۆڵی ئۆپۆزسیون له ڕێکخستن و به‌رپاکردنی خۆپیشاندانه‌کاندا ڕۆڵێکی ڕاسته‌وخۆ نه‌بوو، ته‌نانه‌ت هێرشکردنه سه‌ر باره‌گای لقی پارتی، له لایه‌ن گۆڕانه‌وه وه‌ک کارێکی گێره‌شێوێنی لێکدرایه‌وه. به‌ڵام گۆمان له‌وه‌دا نییه، به پشتبه‌ستن به بوونی هێزی ئوپۆزسیۆن و دواتر به پشتیوانی و به‌شداری ئه‌ندامانی لایه‌نه‌کانی ئۆپۆزسیون و په‌رله‌مانتاره‌کانیان، تا ئه‌هات خۆپیشاندانهکات گه‌رموگوڕ تر ئه‌بوو و تاگه‌یشته شار و شارۆچکه‌کانی تر. دیاره له هه‌ولێریش هه‌وڵی باش له ئارادا بوو بۆ ده‌ستپێکردنی خۆپیشاندان، به‌ڵام به‌هۆی ئه‌وه‌ی ئه‌و قورساییه‌ی ئۆپۆزسێون له سلێمانیدا هه‌یبوو که به بنکه‌ی سه‌ره‌کی گۆڕان دائه‌نرێت، له هه‌ولێردا نه‌یبوو. ئه‌وه‌و چاودێری چڕێ هێزه‌کانی ئاسایش و پاراستن بۆ چالاکوانان و کهوتنهگرتن و ڕاونانی زۆرێک لێیان له‌هه‌ولێر، خۆپیشاندان سه‌رینه‌گرت. سه‌باره‌ت به نه‌گه‌یشتن به ئه‌نجام و کۆتایهێنان به‌ده‌سه‌ڵاتی یهكێتیو پارتی، هۆی سه‌ره‌کی ئه‌وه‌بوو خۆپیشاندانه‌کان له پایته‌ختی سیاسی هه‌رێم نه‌بوو و ئه‌و کاردانه‌وه‌یه‌ی نه‌بوو که کار له داموده‌زگاکاندا بوه‌ستێنێت. پێموایه ئه‌و ڕیکخستنه توندوتۆڵهش نه‌بوو له نێوان خۆپیشانده‌ران و لایه‌نه‌کانی ئۆپۆزسیۆن بێجگه له ڕۆماڵکردنی میدیا و هاوکارییه‌کی مه‌عنه‌وه‌ی نه‌بێت.
لڤین: ئایندهی ئۆپۆزسیۆن له‌هه‌رێمی كوردستان چۆن هه‌ڵده‌سه‌نگێنی؟ چاوهرِێی ده‌كه‌ی به‌م زووانه بگه‌نه ده‌سه‌ڵات؟
هه‌روه‌ک پێشتر باسمکرد ئۆپۆزسیۆن گۆڕانێکی میژوویی ئه‌نجامدا و کوردستانی به‌ره‌و قۆناغێکی پێشکه‌وتووتر برد و هیوایه‌کی گه‌شی خسته‌به‌ر خه‌ڵکی کوردستان پاش ئه‌و نائومێدی و بێمتمانه‌ییه‌ی لای کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکی کوردستان دروست بوو. زۆرینه خه‌ڵکی کوردستان هیچ هیوایه‌کیان به چاکبوونی ڕه‌وشی سیاسی نه‌مابوو دوای قۆرخکردنی ده‌سه‌ڵات له‌لایه‌ن هه‌ردوو حیزبه‌وه و ده‌ستبه‌سه‌راگرتنی داهاتی کوردستان له بودجه‌ی عیراق و به‌کارهێنانی بۆ به‌هێزکردنی ده‌سه‌ڵاتیان به پرچهکردنی هێزی سه‌ربازی و ئاسایش و ده‌زگای زانیاری و پاراستن و که‌ناڵه‌کانی میدیا حیزب و به‌کارهێنانی هه‌موو ئه‌وانه‌ش بۆ زامنکردنی بردنه‌وه‌یان له هه‌ڵبژاردنه‌کاندا. بۆیه پێموایه ئه‌و واقیعه‌ی ئۆپۆزسیۆن دروستیکرد زۆر به‌خێرایی ڕووداوه‌کانی برده‌پێشه‌وه به ئاستی ئاسۆیه‌کی ڕوونتر و له‌پێناو به‌ده‌ستهێنانی ئازادی زیاتر و هه‌موارکردنی کۆمه‌ڵێک یاسای گرنگ.
به‌ر له هه‌ر شتێکی تر ئۆپۆزسیۆن و به‌تایبه‌تی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان وه‌ک هێزێکی سه‌ره‌کی پێویسته گوشار بخاته سه‌ر ده‌سه‌ڵات بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ستور ههموارکاتهوه، ئاخر نه‌بوونی ده‌ستور که‌موکۆڕییه‌کی زۆر گه‌وره‌یه بۆ هه‌موو لایه‌ک و بگره بۆ هه‌موو تاکێکی کورد. ئاخر ته‌نانه‌ت یانه‌یه‌ک، تیمێک، یان هه‌ر گروپێک به‌بێ به‌رنامه و پێڕه‌و کاری ناچێت به‌ڕێوه. به‌ڵام کوردستان وا بیست ساڵه پارتی و یه‌کێتی به‌بێ ده‌ستور ده‌سه‌ڵاتییان سه‌پاندووه.
متمانه‌ی خه‌ڵکی کوردستان به ئه‌نجامدانی ئه‌و جۆره پرۆژه و کارانه زیاتر ئه‌بێت به ئۆپۆزسیۆن. سه‌باره‌ت به مه‌سه‌له‌ی گه‌یشتن به‌ده‌سه‌ڵات، من به‌دووری نازانم ئۆپۆزسیۆن ده‌سه‌ڵات بگرێته ده‌ست گه‌ر بتوانێت ستراتیجێکی بته‌و و هه‌ڵوێستێکی نه‌گۆڕ له‌باره‌ی سیاسه‌تی ده‌مکوتکردن و ڕاوانان و تۆقاندنی ڕه‌خنه‌گران و ڕۆژنامه‌نووسان و نه‌یارانی ده‌سه‌ڵات بگرێته‌به‌ر دور له کات به‌سه‌ربردن به دانیشتنه بێ به‌رهه‌مه‌کان له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتدا که مه‌به‌ستی سه‌ره‌کی هه‌ردوو حیزبی ده‌سه‌ڵات سودوه‌رگرتنه له کات و ئاماده نین واز له‌و بوغراییهی هه‌یانه بێنن، تا ئێستا ته‌نانه‌ت سه‌ره‌ڕای هه‌موو کێشه‌کان و مه‌ترسی ده‌ره‌کی ئاماده‌نین هێزی چه‌کدار و ئاسایش و ده‌زگای زانیاری و پاراستن و دژه تیرۆر و زیره‌ڤانی یه‌کخه‌ن. به‌تایبه‌ت له‌دوای ئه‌و باهۆزی گۆڕانه‌ی له باکوری ئه‌فریقاوه هه‌ڵیکرد و تائیستاش له سوریا و یه‌مه‌ن به‌رده‌وامه، که زه‌نگێک بوو بۆ هه‌موو حیزبه ده‌سه‌ڵاتداره‌کان و ڕژێمه‌کانی ناوچه‌که و ئومێدێکی به‌خشی بهگهلانیش به گه‌لی کوردستانیشه‌وه به داهاتویه‌کی گه‌شتر و به‌ده‌ستهێنانی ئازادی زیاتر
.
* لە ژمارەی ١٧٨ (گۆڤاری لڤین) دا بڵاوبوەتەوە.