لقمان منصور
ماچێکی ئەو
لێوە بەسە
تا سەد شیعر
لە دایك بێ
هەر شیعرێکی
لە سەد دێڕ و
هەر دێڕێکی
هەزار پیت بێ
ئەمشەو
دزە ماچێکم کرد
لە لێوی سووری
ئەو گوڵە
لە شەوەوە
مەستی ماچم
سینەشم هەر
ترپەی دڵە
سەر
سەرمەستی
چێژی ماچە و
تەزوو
لێوانلێوی دڵە
چ سیحرێکە
تامی لێوت
هێندە نەشئەم
پێ دەبەخشێ ؟!
نەشئەی ماچی
شەوژوانێ
ئازار لە جەستە
ناهێڵێ !!
ئازیزی دڵ
بەردەوام بە
لە بەخشینی
ماچی دزی
لێم ببوورە
بێهۆش بووم و
لەو کاتەیا
لێوتم گەزی