خەم دەمانتەنێ و
كامیل كاكەیی
لەهیچ كونجێك مایەی ئاسودەگی
درك پێناكەین
جەور میوانی بەردەواممانە و
دەرەتانێك بۆ دەرباز بون
پەی پێنابەین
تەژی بەنەگبەتین و
ئەم ئاقارەمان لێ بۆته مۆڵگای مەرگ و
ئاسمانیش هەر بۆنی كروزی لێدەكەین
ئاو وهەوا ودەشت وشاخ
هەمومان لێ بۆته مۆتەكە و
لەهیچیانه تروسكەیەك هیوا
بۆ گوزەر هەست پێناكەین
ئەم چیرۆكی مەرگەساته
لەئەزەلەوە هاوڕمانە و
ئەو لەبەرۆكمان نابێتەوە و
ئیمەش هێقەی بەرنادەین
چی دەورانێك ئەم سەربوردانەی ئێمه
شەن وكەون دەكات
هەر بەرو نەهامەتی ڕۆچونە و
بەردەوامیش ڕێبواری ڕێی ئەو سەرابەین..!
كامیل كاكەیی