بورهان بەرزنجی
ئەوە بۆ لە بەختی من
شاخ دێتە سەر جادە و
ڕێگە لە دیدارمان دەگرێت
داریش
بە چڵەکانی وتووە
سێبەرمان لێ بشارنەوە
بە ڕوباریان وتوە
سەیرمان نەکات
بە جادە
هەڵمان نەگرێت
بە غەریبیان وتووە
بیناگرە بە خۆتەوە
تا مردن
هەرچی گوڵیان هەیە
بژاکێنە
ئەوان تەنها دوو عاشقن هیچی تر نین
دوو خۆشەویستن
گەر بە یەکتر بگەن
دەبن بە تابلۆی هەموو شاران ..!!