میر ئاکرەیی / نووسەر لە کاروباری ئیسلامی وکوردستانی
گەر بڵێن خور
لەروژئاوادا هەڵدێ
یان بە پێچەوانەوە
لەوانەیە باوەر بکەم
گەر بڵێن وشتر
لەکونی دەرزییەوە رەت دەبێ
لەوانەیە باوەربکەم
گەر بڵێن
فیل دەفرێ
لەوانەیە باوەربکەم
بەڵام هەر گیز باوەرناکەم
هەر گیز
کە حزبى بارزانى
مل کەجی دادگەری کومەڵایەتی ببێ
یان قەبووڵ بکات بە دیموکراسی
گەر حاڵەتی یەکەم مەحاڵ بێ
کە بە راستی مەحاڵە
ئەوە حاڵەتی دووەم مەحاڵترە
چونکە ئەوەی گرتی بە شیری
هەر گیز
وەهەرگیز
بەرنادا لە پیری
هەر وەک پەندی پێشینیان دەڵێ