ئازارەکان ڕادەژەنین ٭
لەم دیوی پێکەنینەکان
ئازارێک سەرەتاتکێم لەگەڵ دەکا
هزرێک تێرنابی لەنووسینەوەی من
چ ئاوازێ هێندە پڕ حوزنە
ڕازێکی دەستەپاچە، خۆی ڕەها کا
پڕ بەگەرووی شالووری عەشقێک، ئەدا بکا
ئەو کاتانەی خۆمان بە
ڕایەڵەی هیوا هەڵواسیووە
جێ ئازاری چەقۆکانی ڕۆژگار
لەجەستەی یەکتر دەسڕینەوە
بۆ دڵنەوایی زەمەن دەگێڕینەوە
بۆ ساتە بەسەرچووەکان
تا ئازارەکان ڕاژەنین
وەک ئەوەی داهاتوویەک بوونی نەبێ
ئێستا لەتەنییایی خۆمدا
تۆ دەنووسمەوە
جگە لەتۆ کەس شک نابەم
چاوەڕوانی ژەنینێکی لێبکەم
چاوەڕوانینی ئاوازێک بەژێی دڵ
تا پێم بڵێ، هەرچەند ئازارەکان سەرمەدین،
لێ ئێمە خوڵقێنەری شادین
خۆزگە ئەمڕۆ لەدایک دەبوو .
سروەی بەیان