ڕاژەنینی ئازادی ٭

سروەی بەیان
ڕاژەنینی ئازادی ٭
 
سروه ى به يان
 
لەگەڵ ئاوابوونی خۆردا
من و ڕیشۆڵەیەک
میوانی مانگەشەو بوین
ئەو خەمی سبەینێی بوو
دان و ئاو بۆ بێچوەکانی پەیداکا
منیش خەمی ڕۆژێکی نوێ و
هەواڵی کوشتنی ژنێکیتربووم
 
پێکەوە کەوتینە باس …
ئەو باسی ڕزگاربوونی بۆ دەکردم
لەدەس تۆڕی ڕاوچیە بێبەزەییەکان
منیش باسی ئازادی ژنانی
بێدەسەڵاتم بۆ دەکرد
لەکڵۆڵی و بەدبەختی ڕزگاریان کەم
 
ئا لەو شەوە درێژەدا …
ئەو گوتی هێلانەکەم
هەمیشە لەژێر مەترسی
دارلاستیکی منداڵە چەتونەکانە
منیش گوتم
ژنانی ئێمەش
کۆیلەو بێ دەرەتانن بێدەسەڵاتن
ژێر دەستەی پیاوەکانن!
 
بەردەوام بوین لەگفتوگۆ …
ئەو گوتی ڕەنگە سبەینێ لەگەڵ
کازێوە و پرشنگی خۆردا
هەوارێکی تازە بگرم
تا بێچوەکانم لەشەقەی باڵ بدەن
ئازادانە هەڵبفڕن
منیش گوتم ڕەنگە سبەینێ
سەنگەرەکانی نیشتیمان
ببنە گۆڕستانی کۆنە پەرستان و
ژنکوژان و مێشک چەقبەستووەکان
منیش مشتێک ئارامی بەدەسبێنم .
 
بەدەم باوێشکدانەوە …
ئەو گوتی
خەو بەو ڕۆژەوە دەبینم
قەفەز نەمێنێ و
لەئاسمانی فراواندا ئازادانە
لەشەقەی باڵبدەم و بفڕم
منیش گوتم
دەبێ کەی بێ ئەو ڕۆژەی
جەهالەت ڕاوبنـێـین و
لەگەڵ ژنانی وڵاتەکەم بەئازادی
ڕووەو ئاسۆیەکی پرشنکدار
هەنگاوبـنـێـیــن !!

نبذة عن الكاتب

مقالات ذات صله

الرد