نزای خۆشویستن

ستار احمد

نزای خۆشویستن

په‌لكه‌ زێڕینه‌ سه‌رپۆشی سه‌رته‌
چاوانت مانگ و ئه‌ستێره‌ی وردن
پرچت گه‌واڵه‌ی وه‌رزی به‌هاره‌
بازنه‌ی خۆریش خه‌ناوكه‌ی گه‌ردن
به‌بای شه‌وانه‌ ده‌ستنوێژ هه‌ڵده‌گرم
سوخمه‌ت به‌رماڵی نزای خۆشویستن
جووته‌ مه‌مكانت لوتكه‌ی پیرۆزین
سینه‌ت خه‌ڵوه‌تگای په‌یمان و مردن
ئاونگی باڵات له‌هه‌نیه‌ ده‌تكێ‌
نیگای چاوانت ئالووده‌م ده‌كه‌ن
سۆزێك له‌بزه‌ی لێوانت ده‌ڕژێ‌
به‌ره‌و فه‌نابوون له‌خشته‌م ده‌به‌ن
چه‌ند جوانه‌ سیمای ئاڵ و خه‌ماویت
روومه‌تت وه‌ك مانگ ده‌دره‌وشێته‌وه‌
شه‌وان پرشنگی دیده‌ت ده‌ركه‌وێ‌
ته‌مه‌نی لاویم ده‌گه‌ڕێته‌وه‌
كه‌مه‌ری ته‌نگت قه‌دی جوان كردووی
به‌رزه‌ چناری رۆخی لوتكه‌ی چیای
گه‌لێك نازداری كوردم بینیوه‌
به‌ڵام هه‌ناسه‌ زۆر له‌وان جوودای
ستار ئه‌حمه‌د

نبذة عن الكاتب

avatar

ولد الشاعر المرهف (ستار احمد) سنة 1962 في محافظة كركوك وانهى دراسته الاعدادية فيها، ثم قُبِلَ عام 1980 في كلية الهندسة ببغداد، وبعد اكماله لسنتين دراسيتين فيها وبسبب ظروف خاصة لم يستطع مواصلة الدراسة فتركها، نشر اول نتاج له عام 1987 في مجلة (بيان) وهو مستمرٌ منذ ذلك الحين في نشر نتاجاته الادبية وله ثمانية كتب مؤلفة باللغة الكوردية، منها: (ئاسو بريني هةتاوة _ الافق جرح للشمس/شعر)، (كوجباري كزنك ـ رحيل السَحَر/ رواية شعرية)، (نيشتمانيك لة هازةي ئاوـ وطن من هدير المياه/شعر)، (زريوةي ئةستيرة دةسرازةي زامة ـ تلألؤ النجوم، عُصابة الجرح/ شعر)، (سوزي شاعيرـ عاطفة الشاعر/ شعر غنائي)، (ئاوابووني جةستة لةسةفةري دلداـ غروب الجسد في رحلة القلب/ شعر). وديوان شعري باسم ديوان ستار احمد ....... داهمت موجة الترحيل العنيفة للنظام السابق قرارة شاعرنا الاصيل وقلعه عمداً حتى رسى بمركبه في مدينة السليمانية، فاستمر هناك يواكب مرَّ الحياة ويتجرع مرارة الفرقة وبعد الاحباب والخلان، مواكباً في الان ذاته مسيرته الادبية، الى ان توقف في محطة الصحافة وانخرط في متاعبها منذ عام 2000 فعمل في : (ريبازي ئازادي، هاولاتي، كةركوكي ئةمرو، بانةرؤز، روزنامةي هةوال) بعد السقوط المنجلي عاد بركابه الى مدينته الام كركوك وبدأ يشرع يراعه الادبي مرة اخرى، وهو الان احد اعضاء الهيأة الادارية لاتحاد كتاب كوردستان فرع كركوك.

مقالات ذات صله

الرد