( بڕیار )

تەزرە بۆتانی
( بڕیار )
منداڵەکانتان فێربکەن
با نەڵێن لەل
ژین تاڵەکانتان تێربکەن
بەنانە ڕەق
با نەخوازن نەگۆشتی داڵ
نە باڵی قەڵ
پێیان بڵێن
مەیلی کوردایەتی نەکەن
نەشبن بە جاش
وریایان کەن
حەز بە کوێخایەتی نەکەن
نەبنە کۆیلەی میری و مەعاش
لە جینات و
کڕۆمۆسۆماتی
منداڵتان
جوان ڕامێنن
بزانن پەروەردەی
کام دایک و
توخمە سروشتی
کام دامێنن
….
سا بە دوو ڕستەی زۆر ساده
تێیانگەینن
ڕەنج خەسار دەبن نەبادە
پێیان گەینن
بڵێن ڕۆڵە :
تۆ شیاوی
بۆ بزن و مەڕ
ببی بە شوان
گەر بۆ زیاتریش خوڵقاوی
کارکەو ببە
بە بزنسمان
…..
ترزه بۆتانی

نبذة عن الكاتب

مقالات ذات صله

الرد