گەمەی شیعری..پیتی (شین )بە تەنێ

که مال رێناس

کەمال ڕێناس

شەهلا ،شەرمن، شۆخ وشەنگە
شین پۆشە،شیرین گوفتارە
شێلگیرانە شێت وشەیدام
شیک شمەک وشاز شاکارە
*** ****
شەوقی شەقامی شارە ئەو،
شەکرۆکەیە،لە شان شاڵە
شارەزایە، شمشاڵ قەدە
شنەشنی بای شەماڵە
*** ****
دوو شەفایفی شەفافی
شەهدی شەلماش وشرناخە
شێرە ژنە،شەرارەیە،
شەهێن وشابازی شاخە
*** ***
شوعاعی شێوەی شالووری
شوعلەی شەمس،شەوچرایە
شاقەلشۆڕە،شازادەیە
شوناس ،شاگوڵە،شیفایە
*** ***
شادی بەخشە،شانسم هەیە
بە شەخسیەتی شادمانم
شۆرەتەکەی شایستەیە
شەمع وشەمە بۆ شەوانم

نبذة عن الكاتب

مقالات ذات صله

الرد