گۆرانیەکانی مانگی ئازار

چيا ساقي

چيا ساقي

گۆرانیەکان
ئاوازو بەستەی شیرینی
تافی لاویم ئەدرکێنن
شەوگاری مانگی ئازارو
نەورۆزو بە هاری شادی
ئاهەنگی ئەشق و دڵداری
بە گوێی هەستما ئەچرپێنن
چاوەڕێت بووم
هەر نەهاتی
هەر نە هاتی
چرای شەوێنی هەواری
هەرزەکاریم داگیرسێنی
هەر نەهاتی
دڵی لە ژیان زویرم
بە چرپەی دەنگی زوڵاڵت
بلاوێنی

نبذة عن الكاتب

مقالات ذات صله

الرد