چۆن دەگەیت بە لوتکەی خۆشەویستی لە دلی مێردەکەتدا؟


كولي دايه

بۆ خۆشکان خوشکی بەرێزم بۆ ئەوەی لە دلی مێردەکەتدا لەوپەری خۆشەویستیدا بیت ئەم رێنماییانە لە بیر مەکە بە هیوای ئەوەی لە ژیانی هاوسەریتدا سوودی لێوەربگریت وە ببیت بە پارچەیەک لەدلی مێردەکەتدا:- 1-هەتا پێت ئەکرێت ئیش وکارەکانی رۆژانەت مەهێنە کاتی پشودانی پیاوەکەت یا ئەوکاتەی کە کاتی هاتنەوی پیاوەکەتە دەست بکەیت بە خۆ خەریک کردن بە کارەکانی ناو مال .
2- ئەگەر مێردەکەت دواکەوت لە کارەکەی پەیوەندی پێوەبکەو هەوالی بپرسە چونکە بە دلنیاییەوە ئەوکات زیاتر خۆشەویست دەبیت لەدلیدا.
3- هەر شتێک کە مێردەکەت هێنایەوە بۆ مالەوە با نرخەکەی هەرچەندە کەمیش بێت سوپاس ودەسخۆشی لێبکە. .
4- بەگوێرەی توانات ئەو خواردنانەی بۆ ئامادە بکە کەئەو حەزی لێیەتی.
5- شێوەو روخسارت لەرووی گۆرینی داهێنانی قژتەوە جار جا بگۆرە هەر وەها بۆ روخساریشت دەتوانیت کە مێک لە جوانکاری بەکار بهێنیت بۆ زیاتر دەرکەوتنی جوانیت بەرامبەر بە مێردەکەت.
6- لەوکاتەی دا کە مێردەکەت دێتەوە مالەوە یەکسەر دەست بە گلەیی کردن مەکە لە سەر کەموکوریەکانی منال وناومال دا دەتوانیت دوای ئەوەی مێردەکەت پشویەکی دا ئینجا بە شێوازیکی جوان داوا کاریەکان وگلیەیەکانتی پێ بلێیت ..
7- لەبیر مەکە نواندنی شێوازی رومانسی کاری ژنە زیاتر لە پیاو جا تۆش لەم بوارەدا شتی زیاتر پێشکەش بکەیت بەرامبەر بە مێردەکەت.
8- دەتوانیت کێکێکی بۆ دروست بکەیت وە چەند دەنکە میوەیەکی بچوکی لەسەر دابنێت و بینوسیت خوشم دەوێیت.
9-پارچەیەک لە سەهۆل لە شێوەیە دل بکە ناو ئەو شەربەتەی کە بۆت ئامادە کردووە لە بەرداخێکدا.
10- گولێک دابنی لە ناو ئەو گۆڤارەی یان ئەو کتێبەی کە ئەو دەیخوێنێتەوە.
11- لە رۆژی پشووی دا وەک گۆرینی رۆتین ئەو خواردنەی کەبۆت ئامادە کردووە لە ژووری نوستندا پێشەکەشی بکە وبە یەکەوە بیخۆن .
12- دەتوانیت جار جار لە رێگەی ئیمیلەکەیەو یان مۆبایلەکەیەو نامەیەکی کورت و ناسکی بۆ بنۆسیت.
13-نهێنی ژیانی تایبەتی هاوسەریت بە هیچ شێوەیەک مەبە دەرەوە ومەیدرکێنە.
14-بیکە بنچینە بۆ ژیانی هاوسەریت نەکەیت لەبەردەم دۆست وخزماندا گلەیی لێبکەیت.
15- لە کۆتایی دا تکا دەکەم خوشکی بەرێزم ئەو جلەی کە بەرۆژ لەبەرتدایە بۆ ئیش وکاری ناومال با جیاواز بیت لەگەل جلی نوستنتدا .. چونکە ئەمە خالێکی گرنگ و سەرەکیە بۆ ئەوەی سەرنجی پیاوەکەت بۆ لای خۆتدا رابکێشیت.
16- هیوای ژیانێكی به‌ختیاری بۆ خێزانێك ده‌خوازێت، به‌لام وابزانم له‌ژیانی ژن ومێردیدا ته‌نها ئه‌وه به‌س نیه كه ئافره‌ته‌كه هه‌ستێت به‌م كارانه‌و هه‌موو به‌خته‌وه‌ری خێزانه‌كه له‌خۆی بگرێت ده‌بێت پیاوه‌كه‌ش به‌هه‌مان شێوه دڵی ژنه‌كه‌ی ڕابگرێت وادیاره ئه‌وه‌ت له‌بیرچوه، چونكه ئافره‌تیش مرۆڤێكه وه‌كو پایو پێویستی به‌خۆشه‌ویستی هه‌یه‌و حه‌زده‌كات كه‌مێرده‌كه‌ی له‌وه‌لامی ئه‌و خزمه‌ته‌ی ده‌یكات ئه‌وێش هه‌مان ئاوڕی لێبداته‌وه. به‌خراپی وه‌رمه‌گرن ئه‌گه‌ر بڵێم كه‌پێغه‌مبه‌رش خوا لێی ڕازی بێت هه‌ر داوای له ئافره‌تان كردوه كه‌به‌و كاره هه‌ڵسن، ئایا خوا ئافره‌تی بۆ عه‌بدی پیاو دروست كردوه
بی گومان نەخیر
هیوادارم هەموو هاوسەرەکان هاوکاری یەک بن لە بوارەکانی ژیاندا بۆ ئەوەی بتوانن ژیانێکی پر لە خۆییشی و بەختەوەری بە سەر بەرن

نبذة عن الكاتب

مقالات ذات صله

الرد