ئه‌و ژنه‌ی‌ كاتی‌ روح كيشانی‌ فریشته‌ی‌ گیان كيشان بؤی‌ گریا


كولي دايه

ته‌نها به‌ناوی‌ خوا ، سلاو و سؤزی‌ خواتان لئ بيت ، له‌سه‌رده‌ميكا خوای‌ گه‌وره‌ فریشته‌ی‌ گیان كيشانی‌ نارد تا گیانی‌ ئافره‌تيك بكيشئ ، كاتئ‌ سه‌یری‌ كرد بینی‌ ئافره‌تيكی‌ ته‌نهایه‌ و مناليكی‌ شیره‌ خؤره‌ی‌ لایه‌ و له‌ بیابانيكن و كه‌سیان نیه ،كه‌ئه‌م دیمه‌نه‌ی‌ بینی‌ شیره‌خؤره‌یه‌ك له‌ باوه‌شی‌ دایكی دایه‌ و كه‌سیان نیه‌ و سؤزی‌ بؤ منالكه‌ جولاَ و ئه‌بئ‌ فه‌رمانی‌ خواش جئ به‌جئ‌ بكات ، ئا له‌ویا خؤی‌ پئ‌ نه‌گیرا وفرميسك له‌چاوانی‌ هاته‌خوار و ده‌ستی‌ كرد به‌گریان
روحی‌ دایكه‌كه‌ی‌ كيشاو رؤیشت،، لا یعصون الله‌ ما امرهم ویفعلون ما یومرون،ئه‌وه‌ی‌ خوا فه‌رمانیان پئ ئه‌كا جئ‌ به‌جئ ی‌ ئه‌كه‌ن و سه‌رپيچی‌ ناكه‌ن ،، دوای‌ ئه‌م هه‌لويسته‌ی‌ فریشته‌ی‌ گیان كيشان ،به‌ماوه‌یه‌كی‌ زؤر خوای‌ گه‌وره‌ ناردی‌ بؤكيشانی‌ گیانی‌ پیاويك ، كاتئ كه‌پیاوه‌كه‌ی‌ بینی‌ ئه‌وه‌ی‌ كه‌ ئه‌بئ‌ روحی‌ بكيشئ‌ ، سه‌یری‌ كرد زؤر پیر و به‌ته‌مه‌نه‌ لای‌ ئاسنگه‌رئ دانیشتوه‌ وداوا له‌ ئاسنگه‌ره‌كه‌ ده‌كات كه‌ قاعیده‌یه‌كی‌ باش بؤ دارده‌سته‌كی‌ واته‌ گؤچانی‌ ده‌ستی‌ دروست بكات له‌ ئاسن و بؤماوه‌یه‌كی‌ زؤر خؤی‌ بگريت واته‌ ئه‌وه‌نده‌ پته‌و بيت به‌شی‌ چه‌ندین سال بكات ،،، ئا له‌م ساته‌دا خؤی‌ پئ‌ نه‌گیرا و ده‌ستی‌ كرد به‌ پيكه‌نین و سه‌رسورمان به‌هؤی‌ ئه‌و سووربونه‌ی‌ پیاوه‌ پیره‌كه‌ بؤ ژیان و هیوا دريژی‌ سه‌ررای‌ ئه‌م ته‌مه‌نه‌ زؤره‌ و پیری‌ و چه‌مانه‌وی‌ ، وه‌ته‌نها چه‌ند ساتيكی‌ ژیانی‌ ماوه‌ و مالئاوای‌ له‌ دنیا ئه‌كا ، ئا له‌ويدا خوای‌ گه‌وره‌ پئ ی‌ ووت سويند به‌ گه‌وره‌یی‌ و به‌رزیم ئه‌وه‌ی‌ تؤی‌ خسته‌ گریان ، هه‌ر ئه‌وه‌ش تؤ خسته‌ پيكه‌نین
به‌لئ‌ ئه‌و مناله‌ی‌ كه‌بؤی‌ گریا له‌ كاتی‌ گیان كيشانی‌ دایكی‌ ، هه‌ر ئه‌و پیره‌ بوو كه‌خستیه‌ پيكه‌نین بؤ سوربونی‌ له‌ ژیان و هیوا دريژی
..خوایه‌ چه‌نده‌ به‌سؤزی‌ ..میهره‌بانی‌ …دادوه‌ری‌…زانای‌.. دانای‌ خوایه‌ بمان بوره‌…

سه‌یركه‌ ئه‌زیزانم هه‌ر یه‌ك له‌ ئیمه‌ رزق و ِروزی‌ خؤی‌ بؤ نوسراوه‌ چه‌نده‌ ئه‌ژین كه‌ی‌ ئه‌مرین ،به‌لاَم دلنیا بین رؤژئ دادئ‌ فریشته‌ی‌ گیان كيشان ئه‌بيته‌ میوانيكی‌ ناوه‌خت و نازانین بؤمان ئه‌گری‌ یان بؤمان پئ ئه‌كه‌نئ‌،،كه‌ی‌ دئ‌ ،،دوور یا نزیك ،،ئه‌مه‌ ته‌نها خوا ئه‌یزانئ‌،،ته‌نها ئه‌و ،،،وه‌ ئه‌وه‌ی‌ له‌سه‌رمانه‌ ئه‌وه‌یه‌ گرنگه‌ چؤن بژین؟ وه‌ بؤ كئ‌؟؟؟؟

نبذة عن الكاتب

مقالات ذات صله

الرد