ئازيزةكةم

كولي دايه

ئازیزەکەم نەکەی بگری ئەگەر هــاتوو هەواڵت بیست
من رۆح ئەدەم لە دوای کۆچی تــــــۆی خۆشەویست
ئازیز مەگری لەسەر گۆرم بەس گوڵ بگرە بەدەستەوە
دڵتەنگ مەبە دڵنیــابە خۆشم وویستووی لەهەستەوە
نەکەی بگری بەدیارگۆرم خۆڵی قەبرم لەدەست مەگرە
گشت پێنج شەمێ بـــــۆ سەردانـــم سەر هەڵمەگرە
رەش مەپۆشە . مەڵێ رێگاکانم بێ تۆ سەرە و لێـــــژە
پرسە مەگێرە . لەسەر قــەبـرەکەم ئەشـــک مەرێــــژە
نا دڵنیابە هەموومان ئەمرین ، ئەمە قەدەر وچارەنووسە
لەجیاتی رۆژی لەدایک بوونم بەرواری ناسینت بنووسە

نبذة عن الكاتب

مقالات ذات صله

الرد