ئاوی‌ هه‌نار بۆ شێرپه‌نجه‌ی‌ پرۆستات باشه

كولي دايه

به‌پێ‌ لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی‌ زانایانی‌ زانكۆی‌ كالیفۆرنیای‌ ئه‌مریكا ئاوی‌ هه‌نار كاریگه‌رییه‌كی‌ ئیجابی‌ به‌سه‌ر خانه‌كانی‌ شێرپه‌نجه‌ی‌ پرۆستاته‌وه‌ هه‌یه‌.
زانایان ئه‌وه‌یان بۆ ده‌ركه‌وتووه‌ ئه‌و خانانه‌ی‌ به‌ ئاوی‌ هه‌نار چاره‌سه‌ر كراون له‌ناو نه‌چوون و به‌هێزتر بوون، هه‌روه‌ك له‌ به‌شێكی‌ له‌شه‌وه‌ بۆ به‌شێكی تر گه‌شه‌یان نه‌كردووه ‌.
به‌پێ‌ ئه‌و لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ له‌ پێكهاته‌ی‌ ئاوی‌ هه‌ناردا بڕێك ماده‌ هه‌یه‌ كه‌ كاریگه‌ری‌ هه‌یه‌ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی‌ خانه‌كان بچه‌سبن به‌ یه‌كتردا و رێگه‌ له‌ بڵاوبوونه‌وه‌ی‌ شێرپه‌نجه‌ ده‌گرێت.
شێرپه‌نجه‌ی‌ پرۆستات دوهه‌مین شێرپه‌نجه‌ی‌ مه‌ترسیداره‌ له‌ناو پیاوه‌ ئه‌مریكییه‌كاندا و تا ئێستاش چاره‌سه‌ری‌ بۆ نه‌دۆزراوه‌ته‌وه‌.

نبذة عن الكاتب

مقالات ذات صله

الرد