چیتان هێنا ..؟

ئارام جه‌لال

چیتان هێنا ..؟
ئەی ئەوانەی چەكی دەستان
لەسەر سنگ و سەری ..
نەوەی نوێ‌ ی نیشتمانا
بەكار هێنا

..!
چیتان هێنا..؟؟
ئەی ئەوانەی كوردستانتان
وەك سواڵكەرێك ..
گێڕا بەجیهاندا
پێمان بڵێن :…؟
چیتان هێنا ..؟
خاكی پیرۆزی نیشتیمان
جگە لەتاك ڕەوی و ..
عەسكەرتاریەت
عەقڵی شەق و قۆنەرە .
حوكمەكا بەسەر مانا
كوا ئازادی ..؟
پێمان بڵێن :…؟
چیتان هێنا ..؟

 

نبذة عن الكاتب

مقالات ذات صله

الرد