نیگایەک لەنهێنیٕٕٚ

latifa_aldlimy
نیگایەک لەنهێنیٕٕٚ
 
‎ئەم تابۆلەیەی هونەرمەند نورالدین ..جاف ،وەک هونەرمەندێکی شێوەکاری بەئەزمون و شارەزا لەقوتابخانە هونەریەکان ،وەک ڕۆشنبیرێکی هونەریی بەئاگایە لە زمانی جەستە و زمانی ڕەنگ و وێناندنی تابلۆ،وەک ئەوەی پەیامێک لەپشت تابلۆکایەوە خۆی حەشاردابێت ..
‎دەمەوێت ئەوە بلێم ،ئەوە ئەرکی هونەرمەند نیە ،تەواوی کۆدۆ و ئارگۆنە و هێما هونەری ماناو سیمبولیزمی کارەکەی بۆ ئێمەی بینەرو موتەلەقی ، کلیلەکەیمان بداتە دەست و بۆمان بکاتەوە ،،چون ئەمێستا لەقۆناغی پۆست مۆدێرنەدا ، ئیش لەسەر ئەوە ناکرێ کارێکی هونەری هونەرمەندبێت و کلیل و کۆدی ئیشە هونەریەکەی خۆیت بداتێ ودەرگاکەت بۆ بکاتەوە تاوکو تۆ وەک بینەر بچیتە ژوورەوەی ناو تابلۆکەی ،بەپێچەوانەوە کاتێک (ڕسولی هەمزاتۆڤ ) ١*لەداغستانی من دا دەلێت :
‎ئەو دەرگایە مەشکێنە کلیل بەئاسانی دەیکاتەوە ، ئەو کلیلەی هەمزاتۆڤ ئاماژەی پێدەکات ، لای هونەرمەند دیارکردن و شرۆڤەو شیکردنەوەی تابلۆکەی نیە لەلایەن خودی هونەرمەندەوە ، بەڵکو پێویستە کەسی ڕەخنەگر لەڕێگای گەڕان و پشکنین و هەڵکۆڵینی هونەرییانەی دەقی هونەری تابلۆکە تێک بشکێنێ تاوەکو دگاتە ئەو حەقیقەتەی بەر کۆدۆ ،بەر ئەو لوغزە هونەریەی هونەرمەند دەکەوێت و کەشڤی دەکات ، لێرەدا بەکەشڤکردنی کۆدی ناو تابلۆکەی هونەرمەند سیحرەکەی بەتاڵ نابێتەوە ،کەڕەخنەگرێک کەشڤی دەکات.بەڵکو گەر ئاوایە تابلۆکەی (لێۆناردۆ دافنشی مۆنالیزا)*٢ دوای کشڤکردنی نهێنی بزەو خەندەی یا گریانی ، نەبوە هۆکارێکی نەگەتیڤ بۆ داڤنشی و لەتوانا هێز، مااو دەڵالەتی واتاکانی خۆی بۆی دانابوو کەمی نەکرد ،،هەربۆیە نورادین جاف وەک هونەرمەندێکی کورد زیرەکانە توانیویەتی لەڕێگای ڕەنگی ئاویەوە وێنای تەنهایی ژنێک بکێشێ ،لەنزیکەوە کاتێک لێی ورد دەبیتەوە هەست بە حوزنێکی قوڵ لەدەم چاوییدا هەست پێدەکەی، جوانی هونەر لەوەدا نیە ،کە جوانترین تابلۆیەک بکێشرێ ؟بەڵکو ئەوەی گرنگە ، ئەوەیە ،هونەرمەند چۆن و بەچ شێوازێک دەتوانێت کەسی موتەلەقی ڕابکێشێ تاوەکو بەر ئەوە بکەوێ لەتابلۆکەیدا کە هەست بەو حوزنە قوڵەی ژنی تابلۆکە بکەوێ ، ئەمەیە جەوهەری هونەر ،..
‎کاتێک وردەبینەوە لەم تابلۆیە دەبینین ژنەکە لەناو باخ و بێستان و شوێنێکی دلڕفێندایە ، گوڵ بەسەریەوەیە ،لەپشتەوەی ژمارەیەک خانوو بەبوعدی هونەری چاوو دەبینرێن ، بەڵام ئەوەی مایەی ڕامانە بۆمن ، ئەوەیە ئه م ژنە تەماشاکردنەکەی ،تەماشاکردنێکی ناتەبیعی یە ، واتە ، کاتێک دەڵێم ناتەبیعی یە مەبەستم ئەوەیە ژنەکە ڕاستە غەرقی تەنهایەکە ،بەڵام نوقمی هێجگاری یەئس نەبوە ، تێک شکابێ و توانای هەستانەوەی نەبێ؟ بەڵکو پێدەچێ ئەوە جێژوانی ئەو مەعشوقەکەی بێت و ئەمێستا ئەو دیارە نیە ، پێدەچێ لەچاوەڕوانی ئەودابێ و ببینێ مەعشوقەکەی دوانامەی وازهێنانی بۆ جێهشتبێ ؟ پێدەچێ هەست بەتەنهایی بوونی خۆی کات لەناو وجودا و وەڵامی پرسیارە فەلسەفیەکانی تائێستا چنگ نەکەوتبێ؟ پێدەچێ و پێدەچێ دووچاری کۆرۆنا ڤایرەس بوبێ و بیەوێ بۆ دواچار وەک (پەپولەی گیانی تینووی بۆ قومێک عەتری نیگای)*٣
‎بیبینێت و دواتر گیانیشی دەربچێ ، گرنگ نەبێ لەلای .
‎سودم لەم سەرچاوانە وەرگرتوە/
‎١-داغستانی من ،ڕەسولی هەمزاتۆڤ
‎٢-لێوناردۆداڤینشی …توبلۆی مۆنالیزا
‎٣-لەچاوی شیعرەوە ،کۆپلەشیعرێکی حمە عزیز
 
‎ جمال نوری

نبذة عن الكاتب

مقالات ذات صله

الرد

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *