نیگاكان ئاوێته‌یه‌كن له‌گوڵ

latifa_aldlimy

ستار ئه‌حمه‌د

پێشئه‌وه‌ی سه‌حرا ..
تینوێتی به‌خه‌نده‌ی نیگار،
خه‌نه‌ی شاباڵی كۆترو
خوێنی نێو گه‌رووی،
كینه‌ی دڵ بشكێنێ‌.
چیا له‌شه‌وی تاریكی راپه‌ڕێ‌..
خواحافیزیان له‌بیربردینه‌وه‌،
گه‌ردنیان هێنایه‌ به‌ر سایه‌ی هه‌سان .
چه‌قۆیان به‌هه‌ناسه‌ی په‌پووله‌ تیژكرد،
دڵیان له‌به‌رایی جه‌ژنه‌كان داگیرسان.
كاتێك چوون…
بێویستی ئاره‌زوو
خوانیان به‌گه‌رمی بۆشه‌وگه‌رد به‌جێما.
چڵیان له‌ڕه‌ز دانه‌بڕیبوو
هه‌رمێیان نه‌كردبووه‌ كاسه‌ی مه‌ینۆشین.
بێئاگا له‌ زاری ئاگر،
بێده‌ربه‌ست له‌سه‌فه‌ر.
نه‌یانده‌زانی…
هه‌نگاو له‌ كوێ‌ ته‌واوده‌بێ‌،
په‌نجه‌ چۆن ده‌داته‌ پرمه‌ی گریان.
بۆ ئه‌شكه‌نجه‌ی بێنیشتمان .
له‌تۆبزاوه‌،ناوێك نه‌بوو بۆ ژوانگه‌.
نوگره‌سه‌لمان،شه‌كره‌ به‌فرینه‌ی نه‌دیبوو.
ده‌سرازه‌یان كرده‌ سێداره‌ی لانك و حه‌ز،
تاسه‌یان ..خسته‌ په‌چه‌ی بیابانه‌وه‌ .
لم،تێراوبوو له‌ جه‌ورو خوێن .
كتێبی پیرۆز،
ئایه‌تی خودایان سووتاند.
سكی خاكیان به‌وه‌یشوومه‌ هه‌ڵدڕی…
زه‌وی بووه‌ گۆڕِِِستان،
بیابان درزی تێكه‌وت،
نیگا شكا،
ئاو ردێنی هاته‌وه‌.
بوونه‌ ئاڵاو
ناسنامه‌ی ئه‌نفال.
هه‌تا ئێستا..دیرۆك..
دواساته‌كانی به‌فرو خوێنه‌
سه‌حراش..شه‌رمه‌زارو ریسوا..
بۆ لوتكه‌یه‌ك….
ده‌ستی له‌سه‌ر زام داناوه‌.
بۆیه‌ ته‌زوویه‌ك له‌ژان..
به‌ جه‌رگما رۆده‌چێ‌.
چاوێك له‌ چاوه‌ڕوانی..
شوێنه‌واری برین،
له‌سه‌ر ئێسكم ناسڕێته‌وه‌.
ته‌مه‌ن زێدی گومانه‌…
شكۆ وشه‌كانم ده‌سووتێنێ‌،
شێعر بێمروه‌تیان ده‌نووسێته‌وه‌.
په‌ڕه‌یه‌ك نابێته‌ مۆمێك..
په‌نجه‌ره‌ی ژووره‌كه‌م ماچبكا.
له‌تابلۆی خه‌ونێكدا ..
رایه‌خم حه‌سره‌ته‌،
نیازم له‌كۆشی گوڵدانێكدا،
راناچه‌نێ‌ بۆ نسێی ته‌نیاییم.
داوێك له‌رووناكی..
ئاوێته‌یه‌ك له‌ گوڵ و ئاو،
سپێده‌م ناشۆنه‌وه‌.
په‌نجه‌كانم سه‌ردانی،
خۆزگه‌و سره‌وتن ناكه‌ن.
خه‌م ده‌مهه‌ژێنێ‌…
به‌خۆر برژانگی نه‌وازش شانه‌ ده‌كه‌م.
ئه‌ستێره‌یه‌ك خۆینادا له‌قه‌ره‌ی پارشێوم…
عه‌شقێك له‌ناخما ،
كۆرپه‌ی گڕی خستۆته‌ زامه‌كانمه‌وه‌.
په‌روانه‌یه‌ك بۆچڵی كرانه‌وه‌م…
نه‌مامی تێكه‌ڵبوونی،
به‌ئامێزی دارستانم نه‌ناساندووه‌.
شنه‌ی هه‌ڵاڵه‌یه‌ك چوون چرپه‌،
ئه‌نگوستی هه‌ڵاڵه‌یه‌كی نه‌سڕیوم .
بۆئاهێك دیده‌ی خۆم دائه‌دڕم …
نیگا هه‌ناوی هه‌ڵگرتووه‌.
ده‌نگی سه‌مایه‌ك…
دیده‌ی روتبوونه‌وه‌ی،
به‌باڵی په‌پووله‌ سپاردووه‌ .
سه‌مای تاسه‌یه‌ك…
هێلانه‌ی له‌سه‌ودای چێكردووه‌.
نزای تینوێتیم…
به‌دڵۆپێك ژان،
باده‌یه‌ك ئاورنگ،
له‌ شه‌ونوێژم تێرنابێت.
بارانی هه‌نسكێك،
له‌ گلێنه‌ دایكردووه‌.
ئاسمانێك له‌ روومه‌ت
به‌ ماچی گوڵ و ئاو
له‌ خه‌ڵوه‌تگای سۆزدا شیینبووه‌.
ده‌مێك له‌تریفه‌..
لانكێك له‌ بێده‌نگی،
رستێك له‌په‌رچه‌م…
به‌سه‌ر پاكیدا هه‌ڵیكردووه‌.
زاری كانیه‌ك راوده‌نێن.
نیگای په‌یوه‌ست،
له‌ كلی سووتاوی چاوده‌نێن.
ئه‌شكی شه‌و …
به‌ چڵی كه‌نار ده‌سڕن.
سووڕی هه‌ناسه‌…
له‌ تابلۆی لێودا هه‌ڵده‌كه‌نن.
خه‌زانی ته‌مێك ..
له‌چاوه‌روانی ژوان ڕێكده‌خه‌ن .
بۆگڵكۆی ئه‌دگار..
بۆئه‌وه‌ی دڵ و چیا،
بكه‌نه‌ خه‌نده‌ی
ئاوازی وه‌ته‌ن

نبذة عن الكاتب

avatar

ولد الشاعر المرهف (ستار احمد) سنة 1962 في محافظة كركوك وانهى دراسته الاعدادية فيها، ثم قُبِلَ عام 1980 في كلية الهندسة ببغداد، وبعد اكماله لسنتين دراسيتين فيها وبسبب ظروف خاصة لم يستطع مواصلة الدراسة فتركها، نشر اول نتاج له عام 1987 في مجلة (بيان) وهو مستمرٌ منذ ذلك الحين في نشر نتاجاته الادبية وله ثمانية كتب مؤلفة باللغة الكوردية، منها: (ئاسو بريني هةتاوة _ الافق جرح للشمس/شعر)، (كوجباري كزنك ـ رحيل السَحَر/ رواية شعرية)، (نيشتمانيك لة هازةي ئاوـ وطن من هدير المياه/شعر)، (زريوةي ئةستيرة دةسرازةي زامة ـ تلألؤ النجوم، عُصابة الجرح/ شعر)، (سوزي شاعيرـ عاطفة الشاعر/ شعر غنائي)، (ئاوابووني جةستة لةسةفةري دلداـ غروب الجسد في رحلة القلب/ شعر). وديوان شعري باسم ديوان ستار احمد ....... داهمت موجة الترحيل العنيفة للنظام السابق قرارة شاعرنا الاصيل وقلعه عمداً حتى رسى بمركبه في مدينة السليمانية، فاستمر هناك يواكب مرَّ الحياة ويتجرع مرارة الفرقة وبعد الاحباب والخلان، مواكباً في الان ذاته مسيرته الادبية، الى ان توقف في محطة الصحافة وانخرط في متاعبها منذ عام 2000 فعمل في : (ريبازي ئازادي، هاولاتي، كةركوكي ئةمرو، بانةرؤز، روزنامةي هةوال) بعد السقوط المنجلي عاد بركابه الى مدينته الام كركوك وبدأ يشرع يراعه الادبي مرة اخرى، وهو الان احد اعضاء الهيأة الادارية لاتحاد كتاب كوردستان فرع كركوك.

مقالات ذات صله

الرد

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *