لاپه‌ڕه‌یه‌ك له‌ خوێن

latifa_aldlimy

ستار ئه‌حمه‌د

ئه‌مه‌ منه‌تی گه‌ڵایه‌
به‌سه‌ر كراسی زریانه‌وه‌
باڵدارێك له‌په‌ڕی ئاوا ژیرده‌كاته‌وه‌
به‌ملپێچی به‌فره‌وه‌
به‌رد له‌زامی خاكا ده‌چێنێ
له‌لووله‌ی چه‌كا
ریشۆڵه‌كان به‌ئاگر هه‌ڵده‌سێنێ
چ غه‌درێكه‌
به‌هه‌نیه‌ی عه‌شقه‌وه‌ نووساوه‌
كچێنی له‌باخچه‌و
پیاوه‌تی له‌دوندی مه‌رگا
به‌كه‌ژاوه‌ی ته‌قه‌وه‌ گیرده‌كه‌ن
له‌نێوانی سونبوولی گوڵ و
له‌كوڵمی ئاوێكی ژیكه‌ڵه‌دا
ده‌ست بۆ كانییه‌ك ده‌به‌م
هه‌تا غوسڵی قه‌ڵه‌مێك ده‌ركه‌م
چۆن تیله‌ی به‌فرێك
له‌نمه‌ی بارانا بشۆمه‌وه‌
بۆ ئه‌وه‌ی بتوانم
لاپه‌ڕه‌یه‌ك له‌خوێن كاڵ بكه‌مه‌وه‌
ئه‌فسووس له‌مه‌یخانه‌ی شیعرا
وشه‌ سه‌ر ده‌بڕن و
ده‌یكه‌نه‌ مه‌زه‌ی ئه‌و ئه‌وینه‌ی
ختووكه‌ی عیشق ده‌داو
له‌مینبه‌ره‌كانا
ئانیشكی بڕاو ده‌كه‌نه‌ سه‌رین
ئێی زه‌مین
دووگیان ،به‌جه‌سته‌و ئێسك و
سه‌ره‌ڕۆی به‌ر شه‌پۆلی گڕخانه‌
بۆ وا ..؟ به‌سه‌ر عومری ده‌روازه‌یه‌كا
په‌رچه‌می نزاكان ده‌ڕنی
له‌كوێی ئه‌م جیهانه‌..؟
ده‌روونت به‌نیگا ده‌سپێری..؟
له‌كاسه‌ی كام چیادا
هۆن.. هۆن
فرمێسكی سوور ده‌ژمێری..؟

نبذة عن الكاتب

avatar

ولد الشاعر المرهف (ستار احمد) سنة 1962 في محافظة كركوك وانهى دراسته الاعدادية فيها، ثم قُبِلَ عام 1980 في كلية الهندسة ببغداد، وبعد اكماله لسنتين دراسيتين فيها وبسبب ظروف خاصة لم يستطع مواصلة الدراسة فتركها، نشر اول نتاج له عام 1987 في مجلة (بيان) وهو مستمرٌ منذ ذلك الحين في نشر نتاجاته الادبية وله ثمانية كتب مؤلفة باللغة الكوردية، منها: (ئاسو بريني هةتاوة _ الافق جرح للشمس/شعر)، (كوجباري كزنك ـ رحيل السَحَر/ رواية شعرية)، (نيشتمانيك لة هازةي ئاوـ وطن من هدير المياه/شعر)، (زريوةي ئةستيرة دةسرازةي زامة ـ تلألؤ النجوم، عُصابة الجرح/ شعر)، (سوزي شاعيرـ عاطفة الشاعر/ شعر غنائي)، (ئاوابووني جةستة لةسةفةري دلداـ غروب الجسد في رحلة القلب/ شعر). وديوان شعري باسم ديوان ستار احمد ....... داهمت موجة الترحيل العنيفة للنظام السابق قرارة شاعرنا الاصيل وقلعه عمداً حتى رسى بمركبه في مدينة السليمانية، فاستمر هناك يواكب مرَّ الحياة ويتجرع مرارة الفرقة وبعد الاحباب والخلان، مواكباً في الان ذاته مسيرته الادبية، الى ان توقف في محطة الصحافة وانخرط في متاعبها منذ عام 2000 فعمل في : (ريبازي ئازادي، هاولاتي، كةركوكي ئةمرو، بانةرؤز، روزنامةي هةوال) بعد السقوط المنجلي عاد بركابه الى مدينته الام كركوك وبدأ يشرع يراعه الادبي مرة اخرى، وهو الان احد اعضاء الهيأة الادارية لاتحاد كتاب كوردستان فرع كركوك.

مقالات ذات صله

الرد

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *