مەلای خەتێ و پاشای کۆرە

latifa_aldlimy

چيا ساقي

 

مەلای خەتێ فەتوای دەرکرد
پاشای کۆرەش جێ بەجێ ی کرد
مەلای خەتێ : سوڵتان جێگری مەولایە
میللەت : سوڵتان کێ یە مەلای خەتێ ؟
نەوەی تەتەر و مەغۆلە کەی ڕەوایە ؟
مەلای خەتێ : جیهاد فەرزە
کافر کوشتن سوننەو قه رزه
میللەت : کافر کێ یە مەلای خەتێ ؟
مەلای خەتێ :
کافر زەردەشتی و یەزیدی و کریستیانە
میللەت :
بەڵام زەردەشتی و یەزیدی و کریستیان
ڕۆڵە و نەوەی مادەکانن
خوێنمان یەکەو
دیرۆکمان چیای شەنگال وکوردستانە
پاشای کۆرە :
سوڵتان رەجەب فەرمانی دا
سنوورەکانی ڕۆژئاوا مینارێژکەن
ئەوانەی ئەودیوی سنوور تێرۆریستن
ڕێ یان بگرن
میللەت :
پاشای کۆرە میللەت فرۆش
وەك ئاکامی
پاشای کۆرەی ڕەواندزە
ئاکامی تۆش

بەرلین – ئەڵمانیا

نبذة عن الكاتب

مقالات ذات صله

الرد

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *