ژووانێکی ئاگرین

latifa_aldlimy

چيا ساقي

O întîlnire din foc

کە دێمە لات
پێش ئەوەی بگەمە بەردەم
دەرگەکەتان
بۆنی لەش و لارت دەکەم
چراکانی ماڵەکەتان
کز دەسوتێن
هەست و حەزم
وەك پشکۆی ناو ئاگردانی
هۆدەی خەوتن
هەڵدەبن ودادەگیرسێن
لێوی سورو
پێکی شەرابی سورڕەنگی
کڵێسای قەشەی ڕەبەن و
یەزدان دوختە چاوکاڵەکان
مەستم دەکەن
ژووان و ڕامووسانی تۆش
گڕ لە جەستەی
خورشید ئامێزم بەردەدەن

نبذة عن الكاتب

مقالات ذات صله

الرد

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *