هه‌واڵنامه‌

latifa_aldlimy

ستار ئه‌حمه‌د

وه‌رزی وه‌رین و
پژانه‌
ساڵی كۆچ و دابڕانه‌
كوا سه‌روه‌رانی خاكەكەم
بۆچی خه‌مێك له‌ئازارو
دوارۆژی ئه‌م گه‌له‌ ناخۆن
ماڵوێرانی و
سه‌رگه‌ردانی هه‌تاكو كه‌ی
راستە ئه‌گه‌ر ناچار نەبیت
ده‌ست بۆ نانی ناكه‌س نابه‌ی
بووینه‌ قه‌ره‌جی وڵاتان
هه‌موومان گۆڕ غه‌ریب كراین
به‌ناچاری و له‌برسانا
له‌زيَدی خۆمان ده‌ركراین
حوكمه‌تێك پیس خۆر بێت
حوكمه‌تێك بێ‌ په‌رله‌مان
حوكمه‌تێك خۆی ملیاردێر بێت
گه‌له‌كه‌شی بمرێت بۆنان
وابیست ساڵه‌ چی كراوه‌
هه‌ر به‌ڵێنی كرچو كاڵه‌
به‌گوێی من و تۆ دراوه‌
هه‌موو كاریان نمایشه‌
كه‌ناڵیان قسه‌و درۆیه‌
تۆ دیوته‌ بانكی ده‌وڵه‌تێك
یه‌ك دیناری تێدا نه‌بێ‌
هه‌موو شتێكیان قۆرخ كرد
به‌هاو بوون و ئینسانیه‌ت
له‌گۆڕ نران
ئافه‌رین بۆ حوكمرانێك
داعش و ده‌ردو مه‌ینه‌تی
بڕی به‌ باڵای نیشتمان
ئێستا ئێمه‌
له‌ژێر باڵی برسێتیا
بێ‌ كاره‌باو
ئاوو مووچه‌
به‌خه‌می ماڵا راناگه‌ین
كێشه‌ی خاك و
پارچه‌بوونی
دڵ و جه‌سته‌شمان
سه‌رباره‌
كه‌ له‌ حوكمه‌تیش ده‌پرسی
ده‌ڵێت میلله‌ت به‌ر پرسیاره‌
سەری ساڵە
دڵم دەڵێت
بمكە ئاڵا
مێشكم خاكێك داگیرساوە
جەرگم خوناو هەڵدەڕێژێ
بۆ ژانی چیاو
ئەو لوتكانەی
كوردستانیان لەكۆڵ ناوە
سەراپای جیهان بگەڕێی
ئاهەنگی شادی دەگێڕن
گەلەكەی من
چاوەڕوانی
مشتێك برنجی ئابوونەو
مووچەی مانگانەو
جلوبەرگی
ئافرەت و ماڵ و مناڵە
شەوانمان لەجیاتی سەماو
گوڵبارین و
گۆرانی و شنەی پێكەنین
وێردی گیانەڵای مردنە
چاوەڕوانیی
هەواڵی هاتنی چەتەو
داگیركەرانی دوژمنە
هەموو پارچەكانی لەشم
لەنێو بەفرو
تەقەی گوللەو
زرمەی تۆپا
رۆژەكانی مانگ دەژمێرن
ساتەكانمان لەیەك دەچن
چوون تارمایی دیدەی كوێرن
ئاسمانی تەممان بروسكەو
چەتری سەرمان گەواڵەیە
تینی هیوامان زریوەی
توێشووی سەرشانی پێشمەرگەو
هەواڵنامەی ئەم ساڵەیە

نبذة عن الكاتب

avatar

ولد الشاعر المرهف (ستار احمد) سنة 1962 في محافظة كركوك وانهى دراسته الاعدادية فيها، ثم قُبِلَ عام 1980 في كلية الهندسة ببغداد، وبعد اكماله لسنتين دراسيتين فيها وبسبب ظروف خاصة لم يستطع مواصلة الدراسة فتركها، نشر اول نتاج له عام 1987 في مجلة (بيان) وهو مستمرٌ منذ ذلك الحين في نشر نتاجاته الادبية وله ثمانية كتب مؤلفة باللغة الكوردية، منها: (ئاسو بريني هةتاوة _ الافق جرح للشمس/شعر)، (كوجباري كزنك ـ رحيل السَحَر/ رواية شعرية)، (نيشتمانيك لة هازةي ئاوـ وطن من هدير المياه/شعر)، (زريوةي ئةستيرة دةسرازةي زامة ـ تلألؤ النجوم، عُصابة الجرح/ شعر)، (سوزي شاعيرـ عاطفة الشاعر/ شعر غنائي)، (ئاوابووني جةستة لةسةفةري دلداـ غروب الجسد في رحلة القلب/ شعر). وديوان شعري باسم ديوان ستار احمد ....... داهمت موجة الترحيل العنيفة للنظام السابق قرارة شاعرنا الاصيل وقلعه عمداً حتى رسى بمركبه في مدينة السليمانية، فاستمر هناك يواكب مرَّ الحياة ويتجرع مرارة الفرقة وبعد الاحباب والخلان، مواكباً في الان ذاته مسيرته الادبية، الى ان توقف في محطة الصحافة وانخرط في متاعبها منذ عام 2000 فعمل في : (ريبازي ئازادي، هاولاتي، كةركوكي ئةمرو، بانةرؤز، روزنامةي هةوال) بعد السقوط المنجلي عاد بركابه الى مدينته الام كركوك وبدأ يشرع يراعه الادبي مرة اخرى، وهو الان احد اعضاء الهيأة الادارية لاتحاد كتاب كوردستان فرع كركوك.

مقالات ذات صله

الرد

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *