* ڤاراتێك *

latifa_aldlimy

چيا ساقي

Vâratec

ڤاراتێك …
ئەی بەهەشتی شیعرو ئەوین
ئەی هەوارگەی
هەزاران سەودای ئاگرین
خشەی دارو
زەنگی کڵێسا بەفرینەکانت
جۆلانەی خەوی شیرینی
ڤێرۆنیکا*
ڕادەژەنێ بە لایلایە
ڤاراتێك….
ئەی سروشتی جوانی
پڕئەفسانەی شیرین
من ئەم شەو میوانی تۆم و
دڵم پڕ شیعرو سەودایە
دارستانە زیوینەکەی ئێمینێسکو*
هەر چڵە دارێکی سەوزت پەیامێکە
لە دڵمدا هەڵیدەگرم
هەتا دەمرم
هەر سپیدارێکی بەرزو
بە وەنەوزت
ڕۆمانێکی عیشقی لایەو
دووایی نایە

٩|٦|١٩٨٢ یاش – ڕۆمانیا

Iași 09.06.1982

* ڤێرۆنیکا : دڵخوازی شاعیری ڕۆمانسی ڕۆمانی ئێمینێسکو یە
* دارستانی زیو : دارستانێکی سپی دارە دەکەوێتە دؤڵێکی نزیك ڤاراتێك
* مەزاری ڤێرۆنیکا لە کڵێسایەکی ناو شارەدێی ڤاراتێکە ، ئەویش ساڵی ١٨٨٩ چەند مانگێک دوای کۆچی ئێمینێسکو کۆچی دووای کردووە لە سەر گۆڕەکەی ئەم چەند دێڕە شیعرەی خۆی نووسراوە :

شیعرەکەلەسەر کێلەبەردەکەی هەڵکەندراوە و مێژووی ٤|٨|١٨٨٩ لە سەر نووسراوە.

تەپ و تۆز تۆش ڕائەپێچێ
ئەمە یاسایەکی نەگۆڕاوی سروشتە
لە هیچەوە دێی و هەر هیچیش ڕاتئەماڵێ
هیچیش لەدوای خۆت بەجێ ناهێڵی

نبذة عن الكاتب

مقالات ذات صله

الرد

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *