چاوشاركێ‌

latifa_aldlimy

ستار ئه‌حمه‌د

ئه‌و كۆترانه‌ی هاتنه‌ لام

له‌خۆڵه‌مێشی شیعره‌كانما

بێچوویان خسته‌وه‌

بۆیه‌ حه‌ز به‌گڕ ده‌كه‌ن و

تامه‌زرۆی ده‌روونی تۆن

له‌كوێ‌ ئاگرێك بسكی به‌رده‌داته‌وه‌

ئه‌مان ده‌بن به‌چرۆی گۆرانی و

له‌ژێریا ئاواز ده‌ژه‌نن

تاڵێك له‌پرچت نه‌ما

نه‌بێته‌ ژێی كه‌مان

شیعر له‌خۆی گرێ‌ نه‌دات

سه‌راپای به‌سته‌ی ژیانت

من و چاوه‌ڕوانی ده‌یگرێنین

له‌كوێ‌ هێلانه‌یه‌ك بسووتێ‌

پیته‌كانم خوێنیان لێده‌تكێ‌

له‌ئاگر سوورترم

له‌تۆ ساردتر

له‌شیعر به‌شكۆترو

له‌هه‌نسك به‌جۆشتر

وه‌ره‌ له‌گه‌ڵ هه‌ڵوه‌رینی شاباڵی مه‌ل و

ژاكانی چرۆی شیعرو

بارینی گه‌ڵای خه‌زانا

لانه‌یه‌ك چاك بكه‌ین

له‌كۆتر فێربه‌

شوێنه‌وار له‌بیر نه‌كه‌ی

له‌فڕینی بادا

هه‌ور بكه‌ به‌سێبه‌ر

له‌سووتانی وشه‌یه‌كا

ژانی شاعیر بدوێنه‌

مه‌ترسه‌ عه‌شق تۆ نادۆزێته‌وه‌

نه‌دێوانه‌ی

دوای موریدی سۆز بكه‌وی

نه‌ده‌توانی

دوو وشه‌ له‌یه‌ك ماره‌ بكه‌ی

ته‌نها هاوڕێی گوزه‌رم به‌

سووتان بۆ من

سه‌ما بۆ تۆ

ئه‌وین بۆ من

گۆرانی بۆ تۆ

وه‌فا بۆ من

فریو بۆتۆ

ته‌نها له‌ده‌روازه‌یه‌كه‌وه‌

چاوشاركێم له‌گه‌ڵ بكه‌

كه‌چاووم نوقاند

خۆت بشاره‌وه‌

له‌ژانه‌كانم ده‌رباز به‌

هه‌تا زیاتر به‌دوات بگه‌ڕێم

خراپتر خۆشم ده‌وێی

هه‌ناگاو شوێن پێم ده‌سڕێته‌وه‌

رێگا هه‌ڵوێستم قووت ده‌دا

تۆ له‌نێڵه‌ی گڕا ئارام ناگری

من و تۆ بڵێسه‌ نێوانمان ده‌پێوێ‌

پشكۆ نه‌خشه‌ی تاسه‌مان دیاری ده‌كات

من له‌كوانووی خه‌ما ده‌سووتێم

تۆیش بۆ ئامێزی باران ده‌بات

سات ـ به‌و شێوه‌ ده‌سووڕێ‌

ته‌مه‌ن ـ جوانی له‌ناو ده‌بات

بڕۆ سوێسكه‌ ژن

له‌كۆشی شادیا دامركێ‌

له‌نێو رسته‌ی هه‌ڵكروزاوا

بۆ راستی مه‌ژاكێ‌

بفڕه‌ به‌رزتر ئاسمان ته‌ی بكه‌

له‌خاكا ـ جێگه‌ی پاكی نابێته‌وه‌

نبذة عن الكاتب

avatar

ولد الشاعر المرهف (ستار احمد) سنة 1962 في محافظة كركوك وانهى دراسته الاعدادية فيها، ثم قُبِلَ عام 1980 في كلية الهندسة ببغداد، وبعد اكماله لسنتين دراسيتين فيها وبسبب ظروف خاصة لم يستطع مواصلة الدراسة فتركها، نشر اول نتاج له عام 1987 في مجلة (بيان) وهو مستمرٌ منذ ذلك الحين في نشر نتاجاته الادبية وله ثمانية كتب مؤلفة باللغة الكوردية، منها: (ئاسو بريني هةتاوة _ الافق جرح للشمس/شعر)، (كوجباري كزنك ـ رحيل السَحَر/ رواية شعرية)، (نيشتمانيك لة هازةي ئاوـ وطن من هدير المياه/شعر)، (زريوةي ئةستيرة دةسرازةي زامة ـ تلألؤ النجوم، عُصابة الجرح/ شعر)، (سوزي شاعيرـ عاطفة الشاعر/ شعر غنائي)، (ئاوابووني جةستة لةسةفةري دلداـ غروب الجسد في رحلة القلب/ شعر). وديوان شعري باسم ديوان ستار احمد ....... داهمت موجة الترحيل العنيفة للنظام السابق قرارة شاعرنا الاصيل وقلعه عمداً حتى رسى بمركبه في مدينة السليمانية، فاستمر هناك يواكب مرَّ الحياة ويتجرع مرارة الفرقة وبعد الاحباب والخلان، مواكباً في الان ذاته مسيرته الادبية، الى ان توقف في محطة الصحافة وانخرط في متاعبها منذ عام 2000 فعمل في : (ريبازي ئازادي، هاولاتي، كةركوكي ئةمرو، بانةرؤز، روزنامةي هةوال) بعد السقوط المنجلي عاد بركابه الى مدينته الام كركوك وبدأ يشرع يراعه الادبي مرة اخرى، وهو الان احد اعضاء الهيأة الادارية لاتحاد كتاب كوردستان فرع كركوك.

مقالات ذات صله

الرد

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *