دیوانێكی خوێناوی

latifa_aldlimy

ستار ئه‌حمه‌د

بۆ پێشوازیت
به‌ دیوانێكی برینداره‌وه‌
خوێن له‌ ووشه‌كانی ده‌چۆڕا
شیعره‌كانم
چاویان به‌ گۆشه‌ی هه‌وارگه‌ی
خه‌مه‌كانی تۆ ده‌گێڕا
له‌ سێبه‌ری ئه‌ستێره‌یه‌كی داگیرساوا
له‌سه‌ر خوێنی شیعری ناسك
په‌یڤی سه‌ربڕاو
ناو نیشانی بێ ده‌روازه‌ راوه‌ستابووم
چاوه‌ڕوانی
بزه‌یه‌كی تاراوی لێوی تۆم ده‌كرد
خۆمن كه‌ ووشه‌یه‌كم سه‌رده‌بڕن
گۆڕێك له‌ ناخما شین ده‌بێت
برینێك له‌ لێوی تۆ ده‌چێت
له‌ قه‌فه‌سی سنگمه‌وه‌ ده‌ر ئه‌په‌رێ
گلێنه‌كانم ده‌بنه‌ دیوانێك
له‌ مه‌رگی رسته‌كانیا هه‌ڵده‌په‌ڕێ
به‌ دیوانێكی خه‌ڵتان له‌ خوێنه‌وه‌
شیعره‌كانم پێشوازی چاوانت ده‌كه‌ن
نیگا بۆ هاتنی تۆ ده‌گێڕن
ساڵانێكه‌ ووشه‌ له‌ ناخما كه‌ڵه‌كه‌ ده‌بێ‌و
خه‌رمانی شیعرم ره‌شماڵی باخچه‌ی ژاكاوه‌
ئه‌مجاره‌یان.. خوێن زاری ده‌ربڕینه‌
ووشه‌ی سه‌ربڕاو..
خه‌می سكاڵاو سه‌رینمه‌
سێ جار شیعر به‌ راستی دادی نه‌داوم
به‌سه‌ر شاباڵی
كۆتری خۆزگه‌ی ته‌مه‌نما گریاوم
جارێك.. كه‌ تۆیان نه‌دا پێم
كاتێك.. ناونیشانی دایكمیان ویست
لێیان پرسیم
كه‌ خه‌ڵكی كوێم
دوا جاریش ئه‌وه‌ بوو..
هاتن ناونیشانم ناونووس بكه‌ن.
به‌ نامۆیی..
له‌ ده‌وروبه‌رم رووانی
ماچێكم ناشت
بۆ ئه‌وانه‌ی
دوورن له‌ سۆزو ئازاری
گه‌ل‌و وه‌ته‌ن.

نبذة عن الكاتب

avatar

ولد الشاعر المرهف (ستار احمد) سنة 1962 في محافظة كركوك وانهى دراسته الاعدادية فيها، ثم قُبِلَ عام 1980 في كلية الهندسة ببغداد، وبعد اكماله لسنتين دراسيتين فيها وبسبب ظروف خاصة لم يستطع مواصلة الدراسة فتركها، نشر اول نتاج له عام 1987 في مجلة (بيان) وهو مستمرٌ منذ ذلك الحين في نشر نتاجاته الادبية وله ثمانية كتب مؤلفة باللغة الكوردية، منها: (ئاسو بريني هةتاوة _ الافق جرح للشمس/شعر)، (كوجباري كزنك ـ رحيل السَحَر/ رواية شعرية)، (نيشتمانيك لة هازةي ئاوـ وطن من هدير المياه/شعر)، (زريوةي ئةستيرة دةسرازةي زامة ـ تلألؤ النجوم، عُصابة الجرح/ شعر)، (سوزي شاعيرـ عاطفة الشاعر/ شعر غنائي)، (ئاوابووني جةستة لةسةفةري دلداـ غروب الجسد في رحلة القلب/ شعر). وديوان شعري باسم ديوان ستار احمد ....... داهمت موجة الترحيل العنيفة للنظام السابق قرارة شاعرنا الاصيل وقلعه عمداً حتى رسى بمركبه في مدينة السليمانية، فاستمر هناك يواكب مرَّ الحياة ويتجرع مرارة الفرقة وبعد الاحباب والخلان، مواكباً في الان ذاته مسيرته الادبية، الى ان توقف في محطة الصحافة وانخرط في متاعبها منذ عام 2000 فعمل في : (ريبازي ئازادي، هاولاتي، كةركوكي ئةمرو، بانةرؤز، روزنامةي هةوال) بعد السقوط المنجلي عاد بركابه الى مدينته الام كركوك وبدأ يشرع يراعه الادبي مرة اخرى، وهو الان احد اعضاء الهيأة الادارية لاتحاد كتاب كوردستان فرع كركوك.

مقالات ذات صله

الرد

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *